AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
سێشەممە

٧ کانوونی دووەم ٢٠٢٠

١٠:١٨:٤٥ ب.ن
1000203

ماڵاوایی خەڵکی ئێران لەگەڵ تەرمی سەرداری شەهید سولەیمانی؛ ئەمڕۆ لە کرمان

ڕێ و ڕەسمی ماڵاوایی و ئەسپەردەی خاک کردنی تەرمی سەرداری شەهید "قاسم سولەیمانی" فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ (سێشەممە) لە کرمان بەڕێوە دەچێ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - تەرمی پاکی سەردار سولەیمانی پاش بەڕێ کرانی لە ئێراق و شارەکانی ئەهواز، مەشهەد، تاران و قوم سەر لە بەیانی ئەمڕۆ (سێشەممە) لە ئاپۆڕی پێشوازیی پڕسۆزی گەلی ئێران گەیشتە کرمان.

تەرمی سەرداری شەهید سولەیمانی بە پێی وەسییەتی خودی ئەو بەڕێزە، لە گوڵزاری شەهیدانی شاری کرمان، هەڵکەوتوو لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران ئەسپەردە دەکرێ.

هەروەها ڕێ و ڕەسمی بەڕێوە کردنی شەهید سولەیمانی و هاوسەنگەی شەهیدی ڕۆژی شەممە بە بەشداریی ٧ ملوێن کەس لە خەڵکی ئێران لە تاران بەڕێوە چوو.

سەرداری ژەنەراڵ "قاسم سولەیمانی" فەرماندەری هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کە سەر لەبەیانی ڕۆژی هەینی (سێهەمی ژانڤییە) بە بانگهێشتی فەرمی کاربەدەستانی ئێراق سەردانی ئەم وڵاتەی کردبوو هاوڕێ لەگەڵ "ئەبوومەهدی موهەندیس" جێگری سەرۆکی هێزەکانی حەشدی شەعبی و ٨ کەسی دیکە لە پەلاماری ئاسمانیی هێزەکانی دەسدرێژکار و تیرۆریستیی  ئەمریکایی لە نزیکی فڕۆکەخانەی بەغدای پێتەختی ئێراق شەهید بوو.

...........
340