AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
سێشەممە

٧ کانوونی دووەم ٢٠٢٠

١٠:١٨:٤٤ ب.ن
1000202

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی رابردوو بە ئاماژە بە بەشداریی بە ملوێنان ئێرانی لە ڕێ و ڕەسمی بەڕێ کرانی تەرمی شەهیدانی خۆڕاگری، راشکاوانە رایگەیاند؛ هەڕەشە و گوڕەشەکانی "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا نابێتە هۆی ترس و تۆقان لە نێو گەلی ئێراندا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "محەممەد جەواد زەریف" لە تویتێکدا بە بڵاو کردنەوەی وێنەگەلێک لە بەشداری بە ملوێنان ئێرانی لە ڕێ و ڕەسمی بەڕێ کرانی تەرمی پاکی سەرداری ژەنەراڵ "قاسم سولەیمانی" فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و هاوسەنگەرە شەهیدەکانی نووسی: ترەمپ هەڕەشەی بنپێ کردنی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان و تەنانەت تاوانی جەنگی لەوان دەکار هێنانی زەخت و زۆر، کاردانەوەی ناشیاو و بۆردومان کردنی شوێنە فەرهەنگییەکان لە ئێران دەکات.

خەڵکی ئێران ئەمڕۆ وەڵامی ئەو هەڕشە و گوڕەشانەیان دایەوە. ئایا ئەو هێشتایش هەر  هیوای بەستووە بە تۆقانی ئەم گەلە؟ ئایا خۆی دەزانێ کە ئەمریکای کردووە بە ڕژێمێکی سەرەڕۆ؟

سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەوی یەکشەممە لە ترسی تۆڵەی سەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکی تویتەریدا دەستی کرد بە هەڕەشە و گوڕەشە لە ئێران.

ترەمپ لەو پەیامە تویتەرییەدا بانگەشەی کرد بێتوو ئێران لە کاردانەوە بە تیرۆر کرانی سەرداری ژەنەراڵ "قاسم سولەیمانی" فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی هێرش بکاتە سەر ئامانج و یان قازانجەکانی ئەمریکا، واشینگتۆن ٥٢ شوێن لە ئێراندا لەوان چەن شوێنێکی کولتووری و مێژوویی دەداتە بەر پە لامار.

سەردار سەرلەشکەر "حسێن سەلامی" فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی شەممە لە کاردانەوە بە تیرۆر کرانی سەردار "قاسم سولەیمانی" فەرماندەری هێزی قودسی سپا وشداری دا بە ئەمریکا کە تیرۆری سەردار سولەیمانی تۆڵەسەندنەوەیەکی ستراتژیکی بە دواوە دەبێ کە بێ گومان کۆتایی دێنی بە بوونی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.

...........
340