AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
سێشەممە

٧ کانوونی دووەم ٢٠٢٠

١٠:٠٥:٤٠ ب.ن
1000201

بەرێکردنی تەرمی شەهیدی ژینڕاڵ سلێمانی و هاوڕێ شەهیدەکانی لە قوم

ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی شەهیدی ژینڕاڵ " قاسم سلێمانی" فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و هاوڕێ شەهیدەکانی بە بەشداری سەدان هەزار کەس لە خەڵکی شۆرشگیری ئێران لە قۆم بەڕێوە چوو .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - دوای بەڕێوە چوونی ڕێ وڕەسمی بەشکۆی بەڕێکردنی تەرمی شەهید سپەهبۆر سلێمانی وهاوڕێکانی بە بەشداری ملیۆنی خەڵکی ئینقلابی ئێران لە تاران ، تەرمی شەهیدانی خۆڕاگری بۆ بەڕێکردن گوێزرایەوە بۆ شاری قۆم.

ڕێ وڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی پاکی شەهید سلێمانی وهاوڕێ شەهیدەکانی بە بەشداری سەدان هەزار کەس لە خەڵکی سەرانسەری ئێران وزانایانی تەقلید وزانایانی حەوزەی علمیەی قۆم لەم شارە بەڕێوە چوو. گەنجان وفەقیەکانی ١٠٠ وڵاتی جیهانیش بە ئاڵاکانیان لە ڕێو ڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی پاکی شەهیدانی خۆڕاگری بەشداریان کرد.

بەشداربووان لەم ڕێ وڕەسمە ، درۆشمی " مردن بۆ ئەمریکا" مردن بۆئیسرائیل" نە سازان نە تەسلیم شەڕ لەگەڵ ئەمریکاو" وەی ئەگەر خامنەیی حۆکمی جەهادم بداتێ " یان هەڵدا وداوای توڵەی قورسیان کرد لەبەر تیرۆرسکرانی شەهید سپەهبۆد سلێمانی وهاوڕێ شەهیدەکان لە هۆکارانی ئەم جەنایەتە. بڕیارە ڕێوڕەسمی ئەسپەردە کردنی تەرمی شەهید سپەهبۆد سلێمانی سبەێنێ سێشەممە لە کرمان بەڕێوە بچێت.

سەردار سپەهبۆد "قاسم سلێمانی" فەرماندەی هێزی فەیلەقی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کە بەیانی  ڕۆژی هەینی سێهەمی ژانێڤەر بە بانگهێشتی فەرمی کاربەدەستانی عێراق بۆ ئەم وڵاتە سەفەری کردبوو هاوڕێ لەگەڵ ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی بەسیجی جەماوەری عێراق حەشدی شەعبی وهەشت کەسی تر لە پەلاماری ئاسمانی هێزە دەسدرێژکارەکان وتیرۆریستانی ئەمریکایی لە نێزیک فڕگەی بەغدا ، شەهید کران.

.........
340