AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
سێشەممە

٧ کانوونی دووەم ٢٠٢٠

١٠:٠٥:٣٩ ب.ن
1000199

سێ وڵاتی ئوروپایی گروپی بەناو ئیی سێ لە بەیان نامەیەکی هاوبەش بە هێنانە ئارای ئیدعا وبانگەشەی پڕوپوچ " ئەنجام دانی کردەوەی توندوتیژانە لە لایەن ئێران " خوازیاری دووری کردن وخۆ بواردن لەوان بووە وداوایان کردووە " لەبەر چاو گرتنی بابەت وبڕگە گونجێندراوەکان لە رێککەوتنی ناڤۆکی ساڵی ٢٠١٥ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی جیهانی دەسپێبکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گیڕانەوە لە هەواڵدەری ڕوێترز ، لەم بەیان نامەیەدا سێ وڵاتی فەرانسە، ئینگلیز وئاڵمانیا هەروەها ڕایانگەیاند کە لەسەر گرینگایەتی کەم کرانی ئاڵوزیەکان لە عێراق وئێران وورە ی خۆیان  بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش پیداگری دەکەن.

لەم بەیان نامەیەدا هاتووە: ئێمە درێژە ئەدەین بە وادەوبەڵێنی خۆمان لەگەڵ گروپی داعش کە سەرەتیەکە وپیداگریشی لەسەر  دەکەین . لە کاربەدەستانی عێراق داوا دەکەین درێژە بدەن بە ڕەوتی دابین کردنی پشتیوانی پێویست لەم هاوپەیمانیە.

ئەم سێ وڵاتە هەروەها ڕایانگەیاند : ئێمە ئامادەی بەردەوام کردنی وتووێژەکان لەگەڵ هەموو لایەنەکان بە مەبەستی بەشداری کردن لە کەم کرانی ئاڵوزیەکان ودامەزرانی هەمدیسانی ئاسایشت وپاوەجیی لە ناوچەین.

شەوی شەممە لە سەر یەکشەممە ئێران ڕایگەیاندبوو ئیتر هیچ بەرتەسکیەک لە بەشی ئۆپراسیۆنی داگری بارستای پێتاندنی ئۆرانیۆم، لە ژێر پیتاندنی ئۆرانیۆم ، ڕادەی مادەی پێتێنراو،وتوێژینەوە گەشە بۆ خۆی قائیل نیە .

..........
340