AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
سێشەممە

٧ کانوونی دووەم ٢٠٢٠

٩:٥٢:٤١ ب.ن
1000195

مامۆستایانی ئەهلی سوننەی پارێزگەی کوردستانی ئێران : شەهید سولەیمانی هۆی یەکگرتوویی و هاودڵی بوو لە وڵات دا.

مامۆستایانی ئەهلی سوننەی پارێزگەی کوردستانی ئێران وێڕای شەرمەزار کردنی دڕندەکاریە تیرۆریستیەکەی ئەمریکا، شەهید سەردار قاسم سولەیمانیان بەهۆی یەکگرتوویی،هاودڵی و بەهێزیی کۆماری ئیسلامی ئێران پێناسە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - کۆمەڵێک لە زانایانی بەناوبانگی ئەهلی سوننەی پارێزگای کوردستان لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر، وێڕای ئیدانە کردنی هەوڵی پیسی ئەمریکا لە شەهید کردنی سەرداری سەربەرزی ئیسلام، ڕایانگەیاند کە تۆڵەی خوێنی پاکی شەهید سولەیمانی لەو گورگە خوێن مژە دەکەنەوە.

نوێنەری خەڵکی  پارێزگەی کوردستان لە مەجلیسی خوبرگانی ڕێبەری لە ئەو پێوەندیەدا وتی: خوێنی پاکی شەهید سولەیمانی هۆی بەهێز بوونەوەی بەرخۆدان و پتەو بوونەوەی بەرەی بەرخۆدانە.

مامۆستا فایق ڕوستەمی بە وتنی ئەوەی  کە شەهید کردنی سەردار سولەیمانی بووەی هۆی دەرخستنی ڕواڵەتی پیسی دوژمنانی ئیسلام، گوتی: ئەو جووڵە بەستێن دروست دەکات بۆ یەکگرتوویی تەواوی موسڵمانانی جیهان.

پێش نوێژی هەینیش بە ئاماژە بەوەی کە تۆڵەی خوێنی پاکی شەهید سولەیمانی لە ئەمریکا دەکرێتەوە، وتی: سەردار سولەیمانی مرۆڤێکی گەورە و وەفادار بە دەسەڵات و ویلایەت بوو کە لە مێژە لە گۆرانکارییەکانی ناوچەکە ڕۆڵی کاریگەری هەبووە.

پێش نوێژی هەینی مەریوانیش لە لێدوانێکدا بە وتنی ئەوەی کە چی دیکە ئەمریکی و ئیسرائیلییەکان لە هیچ شوێنێکی ئاسایشیان نییە، وتی: بە شەهید کردنی سەردار سولەیمانی هێزەکانی حزبوڵڵای عێراق، لوبنان، سووریا، یەمەن و هێزە ئیسلامییەکانی ناوچەکە جەنایەتی ئەمریکایان ئیدانە کرد.

...........
340