بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - عەلی ئەکبەر ویلایەتی، ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای ئێران ڕایگەیاند: بە پەیڕەوەکانی رێگای بەرخۆدان دەڵێم کە بەمزووانە تۆڵەی خوێنی شەهید سەردار سولەیمانی دەکەینەوە.
ئەوەشی وت کە ئەگەر ئەمریکاییەکان و کەسانی دیکە بیانەوێت بەردەوام بن لەم ڕێگایەی کە گرتوویانەتە پێش، ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا دەبێتە ڤیێتنامێکی تر بۆ ئەوان.
ویلایەتی رایگەیاند: مێژووی ناوچەکە لە ئەمڕۆوە کە ڕۆژی شەهادەتی سەرداری گەورەی ئیسلام حاج قاسم سولەیمانییە بە شێوەیەکی تر دەنووسرێتەوە و لاپەڕەی سەرکەوتنی گەلانی ئیسلامی و ئێرانی لە مێژووی هاوچەرخدا هەڵدەدرێتەوە.
وتیشی: دەبێ ئەمریکاییەکان، هاوپەیمانەکان و پەیڕەوەکانیان لە ناوچەکە بزانن بەو کارەی دۆناڵد ترامپ بە دڕندەیی و گەمژەیی کردوویەتی، ئەم هاوسەنگیە هەستیار و لاوازەی ناوچەکە تێکدەچێت و بە شێوەیەکی تر هاوکێشەکانی ناوچەکە دەنووسرێتەوە کە بێ گومان لە بەرژەوەندی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیدا نییە.
..........
340