AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
سێشەممە

٧ کانوونی دووەم ٢٠٢٠

٩:٥٢:٤١ ب.ن
1000193

بەڕێکردنی تەرمی شەهید سپەهود سلێمانی و شەهیدانی هاوڕیی بە بەشداری ملیۆنی خەڵکی ئێران

ڕێ وڕەسمی بەشکۆی بەڕێکردنی تەرمەکانی شەهید سپەهبود " قاسم سلێمانی" فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وهاوڕێ شەهیدەکانی بە بەشداری ملیۆنی خەڵکی ئینقلابی ئێران لە تاران بەڕێوە چوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حەزرەتی ئایەتۆڵلاهۆلعۆزما خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە لە نوێژخویندنی تەرمی شەهیدان سپەهبود سلێمانی و" ئەبو مەهدی موهەندیس" جێگری سەرۆکی بەسیجی جەماوەری عێراق حەشدی شەعبی وچوارکەس لە شەهیدە ئێرانیەکانی تاوانی ئەم دواییەی ڕژێمی ئەمریکا ، خوداوەندی بۆ گەورە هیشتنی موجاهیدان وخەباتکارانی ڕیگای بە بۆنەی تەوفیقی گەورەی شەهادەت، شوکروسوپاسیان کرد وداوای بەرزترین پلە و پیگەیان کرد بۆ ئەو شەهیدە پایە بەرزانە.

دوای خوێندنی نوێژ، ڕێ وڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی شەهیدانی تاوانی ئەم دواییەی ڕژێمی ئەمریکا بە بەشداری چەند ملیۆنی خەڵکی ئێران وکاربەدەستانی کێشوەری ولەشکەری وبەرپرسانی گروپەکانی خۆڕاگری وهاوڕێی شەهیدەکانیان بەڕێوە چوو. کۆڕێک لە باڵوێزان ونوێنەرانی دانیشتووی تارانیش لەم ڕێ وڕەسمە دا بەشداریان کرد.

بەشدار بووان لەم ڕێو ڕەسمە دا ، درۆشمی مردن بۆ ئەمریکا مردن بۆ ئیسرائیل، نەسازان نە تەسلیمی شەڕلەگەڵ ئەمریکا" ووەی ئەگەر خامنەیی حۆکمی جەهادم پێ بدات" یان هەڵدا وخوازیاری تۆڵەسەندنەوەی  قورسی تیرۆری سبەهبۆد سلێمانی وهاوڕێی شەهیدەکانیان لە هۆکارانی ئەم تاوانە بوون. تەرمی شەهید سپەهبۆد سلێمانی پاشنێوەڕووی ئەمڕۆ بەرەو شاری قۆم دەگوێزرێتەوە ، ڕێ وڕەسمی ئەسپەردەکردنی ئەم سەردارە گەورەیەی ئیسلام بڕیارە سێشەممە لە کرمان بەڕێوە بچێت.

سەردار سپەهبۆد "قاسم سلێمانی" فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و" ئەبو مەهدی موهەندیس" جێگری سەرۆکی بەسیجی جەماوەری عێراق حەشدی شەعبی لە پەلاماری ئاسمانی هێزە دەسدڕێژکار وتیرۆریستە ئەمریکاییەکان لە نێزیک فڕگەی بەغدای عێراق ، شەهید کران.

.........
340