باران ژیانی ئاوارهكانی تاڵ كرد
لەسەرەتای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی موسڵەوە تا ئێستا زیاتر لە ١٣٠ ھەزار کەس لە دانیشتوانی ئەو شارە ئاوارە بوون.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک لە لیژنەی کۆچبەرانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە رایگەیاندووە ژمارەی ئاوارەکانی موسڵ ١٣٠ ھەزار کەسی تێپەراندووە .
ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاندووە کە ژمارەیەک لەو ئاوارانە گەراونەتەوە ناوچەکانیان کە ئازاد کراون بەڵام لە رەوشێکی مرۆیی زۆر خراپدان و پێویستیان بە خزمەتگوزاری و ھاوکاری مرۆیی ھەیە .ماوەی زیاتر لە دوومانگە ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ دەستی پێکردووە و پێش دەستپێکردنی ئەو ئۆپراسیۆنەش نەتەوەیەکگرتوەکان و چەند رێکخراوێکی تری مرۆیی ھۆشداریان دا لە رەوشی ھاوڵاتیانی مەدەنی شاری موسڵ کە ژمارەیان بە زیاتر لە یەک ملیۆن و نیو کەس مەزەندە دەکرێت لەکاتی بەرێوەچوونی ئۆپراسیۆنەکانی کۆنترۆڵکردنەوەی شارەکەدا .








