یەکەم شەوی ڕێوڕەسمی تازیەداریی حەزرەتی فاتیمە(س) بە ئامادەبوونی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ، ژمارێک لە بەرپرسان و هەزاران کەس لە چین و توێژە جیاجیاکانی خەڵک لە حسێنیەی ئیمام خومەینی بەڕێوەچوو .
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لەو ڕێوڕەسمەدا مامۆستا کازم سدیقی لە لێدوانێکدا ، ناسینی ئاڵوبەیت لەوان حەزرەتی فاتیمەی بۆ شوێنکەوتنی ئەوان بە پێویست زانی و وتیشی : گرنگترین تایبەتمەندیی ئەو خاتوونە مەزنەی ئیسلام ، بەندەیی رەها و بە جێهێنانی حەقی ویلایەت بە لەخۆبوردویی بوو و پەروەردەکراوانی ئەم قوتابخانە نورانیە وەک شەهید سولەیمانی ش شانازی دەکەن بە بەندەیی و ویلایەت دۆستیی تا گیان فیداکردن .
لەم ڕێوەڕەسمەدا هەروەها مەداحانی ئاڵوبەیت (ع) دەستیان دایە شینگێڕی و گێڕانەوەی مسیبەتەکانی حەزرەتی فاتیمە .
ڕێوەڕسەمی تازیەداریی حەزرەتی فاتیمە (س) لە حسێنیەی ئیمام خومەینی هاوکات لە گەڵ رۆژانی تازیەداریی فاتمیە ، ، لە شەوی 26 ی ژانیڤەریەوە دەسپێبوو .
.............
340