بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "محەممەد حەلبوسی" سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رۆژی سێ شەممە بەبۆنەی ساڵڕۆژی ڕاگەیێندرانی سەرکەوتنی عێراق بەسەر ترۆریزمی داعشدا( دەی دیسەمبەری٢٠١٧) وتی: ئێمە رۆژی سەرکەوتن لە گەلی عێراق پیرۆز دەکەین، چونکە خەڵک وخەباتکاران پێکەوە بەرەنگاری داعش بوونەوەو ئەوان بەنوێنەرایەتیی هەموو جیهان دژ بە سیستەمی توندڕەویی خوازی و ترۆریزمی داعشی شەڕێکی سەرسەختانەیان ئەنجام دا.
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جەختی کرد لەسەر پێویستیی پاراستنی دەسکەوتی سەرکەوتن بەسەر داعش لەڕێی درێژەدان بەهاوکاریی شارومەندان و هێزە ئاسایشیەکان.
حەلبوسی هەروەها وێڕای پێداگریی لەسەر گرینگیی گەڕانەوەی هەموو ئاوارەکانی نەینەواو گوندو لادێکانی و هەروەها ئاوارەکانی کەرکوک، دیالە، سەلاحەدین ، "جرف الصخر" و ناوچە رۆژاواییەکانی ئەنبار بۆ شارەکانیان ، وتی: دەبێ هەموو کەندو کۆسپەکانی بەردەم گەڕانەوەی خەڵک بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و کۆتایی پێهاتنی کەیسی ئاوارەکان، هەڵبگیردرێ چونکە بەگەڕانەوەی ئاوارەکان و ئاشکرابوونی چارەنووسی کەسانی بێ سەروشوێن و دانی زیانبایی بە خێزانی ئەوان و هەروەها بە خێزانی شەهیدان و بریندارانی شەڕی دژ بەترۆریزم، سەرکەوتن تۆکمەو تەواو دەبێ.
حکومەتی کاربەڕێکەری عێراق ئەمرۆ دەی دیسەمبەری بەبۆنەی ڕێزنان لە ساڵڕۆژی سەرکەوتن بەسەر داعش و ڕزگارکرانی شاری موسڵی ناوەندی پارێزگای نەینەوا کە ئەو تاقمە ترۆریستییە، بە پایتەختی خەلافەتی خۆدانراوی خۆی لە عێراق ناوی بردبوو، وەک پشووی فەرمی ڕاگەیاند.
..........
340