بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حوجەتولئیسلام محمدجواد حاجی عەلی ئەکبەری لەمیانەی گوتارەکانی ئەمڕۆی نوێژی هەینی تاران دا وێرای قسەکردن لەسەر ئەوەی کە چاکسازی لەبواری نرخی بەنزین لە ئێران دا کرایە بیانوویەک بۆ بشێوی نانەوەی پلانڕێژی کراو لەلایەن دوژمنان ، وتیشی : سیستمی ملهوڕی جیهانی لەپاش تێکشکانی جۆربەجۆر لەسەر دەستی بەرەی خۆڕاگری بە تەوەری ئێران هەوڵی دا بەهۆی سواربوونی بەسەر شەپۆلی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک دا وڵاتەکەمان بەرەو بشێوی و ئاژاوە ببا.
حوجەتولئیسلام حاجی عەلی ئەکبەری وێڕای ئاماژە بە پاڵپشتی دیپلۆماتیک و ڕامیاری ئەمریکاو ڕێکخراوی ڕەشەکوژی مونافقین ، لە ئاژاوەگێرانی نێو ئێران بەڕاشکاوی وتیشی : لەمیانەی بشێویەکانی ئەمدوایانەی ئێران دا ئاژاوەگێرەکان هێرشیان کردۆتە سەر خەڵک و هێزە ئاسایشیەکان بەڵام خەڵکی وڵات لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا بە وەڕێ خستنی ڕێپێوان ڕیزی خۆیان لە ڕیزی ئاژاوەگێرەکان جیاکردەوەو بەمجۆرە پیلانی دوژمنیان پووچەڵ کردەوە
گوتاربێژەکەی نوێژی هەینی ئەمڕۆی تاران وێڕای دەربڕینی ئەوەی کە ئاوابوونی ئیمپریالیزمی جیهانی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا بەردەوام بەدی دەکرێ وتی : حیکمەت و لێزانی و داهاتووبینی و مسۆگەری و لەخۆبووردوویی و جوامیری ڕەهبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی دوژمنەکانی ئیسلامی لە رێگەی گەیشتن بە ئامانجەکانیان ناکام کرد
بەرێوبردنی گەڵآڵەی چاکسازی لە نرخی سووتەمەنی لە ئێران لە ڕۆژی پانزدەی نوامردا بووە هۆی سەرهەڵدانی ناڕەزایەتی ئاشتی خوازانەی خەڵک لە چەند شارێکی وڵات بەڵام ژومارەیەک ئاژاوەگێری پەروەردە کراو، بە چوونە نێو ئەو خەڵکەوە ، زیانیان گەیاندە دارایی گشتی و تاکەکەسی و بانک و ئۆرژانس و ئامبووڵانس و پاس و ئومێری هاتووچووی گشتی
عەزرەتی ئایەتووڵڵا خامنەیی ڕەهبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە ڕۆژی ١٧ی مانگی نوامبرو لەمیانەی وانەی دەرەوەی فیقهی خۆی دا سەبارەت بە پرس و بابەتگەلی ڕوداوو لەپاش بەڕێوەبردنی گەڵآڵەتی بەڕێوەبەرایەتی بەکارهێنانی سووتەمەنی وتی : بەبێ گوومان هێندێک لە خەڵک لەو بڕیارە دڵگران دەبن بەڵام خاپوورکردن و ئاگر تێ بەردان ئیشی خەڵک نیە بەڵکوو ئیشی ئاژاوەگێڕانە .
..........
340