٢ تشرینی دووەم ٢٠١٩ - ٠٩:١٦
جەختکردنەوەی جیهانگیری لە سەر بەرەنگاربوونەوەی پاوانخوازی ئەمریکا

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران جەختیکرد: بە تواناکردنیی ڕێکخراوەکانیی ناوچەیی دەتوانین بەرەنگاری پاوانخوازی ئەمریکا ببینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - " ئیسحاق جیهانگیری" جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران رۆژی هەینی لە فڕۆکە خانەی تاشکەند لە کۆری هەواڵنێران دا گوتیشی: چارەسەری مەسەلە نیودەوڵەتییەکان وبەڕێوە بەرایەتی جیهانی لە ڕێگای لایەنە خوازی گونجاوە.

ئەو لە بارەی سەفەرەکەی بۆ تاشکەند بۆ بەشداریی لە هەژدەهەمین کۆبوونەوەی سەرۆک وەزیرانی وڵاتانیی ئەندامی ڕێکخراوەی هاوکاری شانگهای گوتی:  ڕێکخراوەی هاوکاری شانگهای بارستایەکی ئیجگار گەورەی بۆ هاوکاریی ئابووری، سیاسی و ئاسایشتی هەیە و وڵاتانی ئەندامیی ئەم ڕێکخراوەیە دەتوانن بە پاڵدان بەم بارستاگەلە،هاوکاری خۆیان پەرە پێئەدەن.

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران گوتیشی: تاران هۆگری هەیە بۆ ئەندامبوونی هەمیشەیی لە رێکخراوەی هاوکاری شانگهای لە ئۆزبەکێستان،سەردانی تاشکەندی کردووە،  بڕیارە جگەلە گوتاردان لەم کۆبوونەوەیە،لەگەڵ ژمارێک لە هاوشانەکانی خۆیانیش دیدار بکەن.

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری  ئیسلامی ئێران هەروەها بڕیارە لەم سەفەرە سەردانی چەند ناوەندی مێژووی شاری سەمەرقەند بکات. ڕێکخراوەی هاوکاری شانگهای، ڕێکخراوەیەکی نێوان دەوڵەتییە کەلە سالی ٢٠٠١ لە لایەن کازاخستان، چین، قرقیزستان، ڕووسیا،تاجیکستان و ئۆزبەکستان دامەزرێندرا و لە ساڵی ٢٠١٧ هیند و پاکستانیش چوونە ڕیزی ئەندامانی ئەم ڕیکخراوەیە.  ئێران ئەفغانستان،مەغوولستان و بیلا ڕووس ئەندامانی چاودێری ڕێکخراوەی هاوکاری شانگهاین.

........
340