بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - چواردەهەمین کۆبوونەوەی کۆمسیۆنی هاوبەشی کۆماری ئیسلامی ئێران وئافریقای باشوور بە وتاردانی " محەممەد جەواد زەریف" وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران و" نالە دی پاندورا" وەزیری کاروباری دەرەوەی ئافریقای باشوور ڕۆژی چوارشەممە لە تاران بەرێوە چوو. وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لەم کۆبوونەوەیەدا ، چوونە دەری ئەمریکا ڕێککەوتنی بەرجامی بنپێکردنی ئاسکرای بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشت وبە پێچەوانەی داواکاری وئیرادەی هەموو ئەندامانی نەتەوەیەکگرتووەکان زانی.
زەریف بە لێکدانەوەی پێبەندی ئێران بە وادە وبەڵێنەکانی خۆی لە بەرجام هەتا یەک ساڵ دوایی چوونەدەری ئەمریکا لەم ڕێککەوتنە ، وتی: ئێران بە پێی ناوەڕۆک ودەقی بەرجام وبە پێی بەڵگە و بڕگەکانی ٢٦و ٣٦ ، جێ بەجێ کردنی بەشێک لە وادە وبەڵێنەکانیان لە سێ هەنگاو بە شێوەی تۆکمە وتەواووبەگشتیی یاسایی ڕاگرت. وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران هەروەها بە ئاماژەدان بە ڕوانگە هاوبەشەکانی ئێران وئافریقای باشوور لە زۆرێک لە مژارەکانی ناوچەیی ونێودەوڵەتی ، هێواداری دەربڕی: بە بەشداری چالاکانەی بەشەکانی دەوڵەتی وکەرتی تایبەتی ، پێوەندی ئابووری وتیجاری تەکنیکی وزانستی نێوان دوو وڵات بەهێز بێت.
" نالە دی پاندورا" یش بە وەبیر هێنانەوەی پشتیوانیە بە بایخەکانی ئێران لە خەباتی خەڵکی ئافریقای باشوور لە بەربەرەکانێ لەگەڵ رژێمی ئاپارتاید ، ڕوانگەی وڵاتەکەی لەمەڕ نەیارەتی لەگەڵ یەک لایەنە خوازی وبەردەوامی هاوکاریەکانی دوووڵات لە بوارە جۆربەجۆرەکانی ئابووری ، زانستی پیداگری لەسەر کرد.
دوولایەن لەم کۆبوونەویەدا بە مۆرکردنی بەڵگەکانی هاوکاری نێودەوڵەتی، لەسەر پێویستی بەردەوامی هاوکاریەکان لە چوارچیوەی بزوتنەوەی بێ لایەنەکان ، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم و توندوتێژی خوازی ودرێژەی ڕاوێژکاری وهەوڵە دیپلۆماتیکەکان بۆ پاوەجیی وئاشتی جیهانی پیداگریان کرد.
........
340