بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە دیداری لەگەڵ «ماتیۆ تولێر» باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا کە ھاوکات لەگەڵ گەشتەکەی بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بۆ ھەولێر، سەردانی ئەم شارەی کردووە، وێڕای ئاماژە کردن بە دانوستانەکانی نێوان کاربەدەستانی ھەرێم و بەرھەم ساڵح و شاندەکەی ھاوڕێی، ڕایگەیاند کە ھەرێمی کوردستان لە بارەی گەییشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ دەوڵەتی فیدراڵی عێراق گەشبینە.
لەم دیدارەدا ھەردووک لا وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە لێک گەیین و کەشێکی ئەرێنی لە وتووێژەکانی ھەولێرو بەغدا بەدی ھاتووەو گەییشتن بە ڕێککەوتن بۆ چارەسەریی یاسایی گرفتەکانی نێوانیان نزیکە، لە سەرپێویستیی پەرە پێ دان و بەردەوامیی دانوستانەکانی نێوان ھەولێرو بەغدا لە چوارچێوەی یاسای بنەڕەتیی ئەم وڵاتە پێیان داگرت.
تولێر ھەروەھا دیدارگەلێکی جیاجیاشی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆک و مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەنجام دا.
......
340