٢٩ تەمووز ٢٠١٩ - ١٠:٠٥
عەراقچی: کۆبوونەوەکەی ڤیەننا بنیاتنەر بوو

جێگری ڕامیاریی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران گوتی، دانیشتنی کۆمیسیۆنی هاوبەسی بەرجام لە ڤیەننا بنیاتنەر بوو بەلام ناتوانین بڵێین هەمووشتێک چارەسەر بوە.

(ABNA24.com) جێگری ڕامیاریی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران گوتی، دانیشتنی کۆمیسیۆنی هاوبەسی بەرجام لە ڤیەننا بنیاتنەر بوو بەلام ناتوانین بڵێین هەمووشتێک چارەسەر بوە.

"سەید عەبباس عەراقچی" ئەمرۆ یەکشەممە دوای کۆتایی دانیشتنی نائاسایی کۆمیسیۆنی بەرجام لە ڤیەننا، لە کۆری هەواڵنێران ،گوتی: دەستگرتن بە سەر نەوتبەری هەڵگری نەوتی ئێران لە جەبەل ئەلتاریق لە لایەن بەریتانیاوە بنپێکەرەوەی بەرجام بوو بەڵام بەم حاڵەیش دانووستانەکان لەم بوارە دا بنیاتنەر بووە.

عەراقچی بەڕاشکاوی گوتی: ناتوانین بڵێن هەموو شتێک چارەسەر کراوە بەڵام دەکرێ بڵێن کە لەم کۆبوونەوەیە ئەرک وبەڵینی زۆریان داوە.  جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ،گوتیشی: ئێران بەردەوام دەبێت لە سەر ئەرکەکانی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی تاکاتێک کە قازانجەکانی بپارێزرێت. ئەو گوتیشی: لەم دیدارە بڕیار بوو ڕێککەوتنەکان وهەماهەنگییەکانی دانیشتنی پێشووتری کۆمیسیۆنی بەرجام و پرۆسەی پێشکەوتنیی بکەویتە بەرباس و لێکدانەوە. جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران  هەروەها پێش لە دانیشتنی نائاسایی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام لە ڤیەننا بە شێوەی جیا جیا  لەگەڵ "هێلگا ئێشمید" جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەورووپا و نوینەری لیژنەکانی ڕووسیا و چین دیداری کرد. دانیشتنی نائاسایی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام ئەمڕۆ یەکشەممە لە سەر داوای فەرەنسا، بەریتانیا،ئەڵمان و ئێران بە ئامادەبوونی جێگران و بەڕێوە بەرانی گشتی سیاسی ئێران و چوار کۆ یەک(ئەڵمان،فەرەنسا، ڕووسیا،چین وبەریتانیا) بە ئامادەبوونی نوینەری یەکێتی ئەورووپا و بە سەرۆکایەتی سەید عەبباس عەراقچیو"هێلگا ئێشمید" جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەرووپا لە ڤیەننا دا بەڕێوە چوو.



/129