(ABNA24.com) دوابەدوای ڕوودانی بومەلەرزەیەک بە تەوژمی ٥.٧ ڕیشتەر لە مەسجد سولەیمان هەڵکەوتوو لە پارێزگای خوزستان ، سەرۆک کۆماری ئێران ڕۆژی دووشەممە دوو جار بە مەبەستی لێکدانەوەی باروودۆخی ئەم شارە پێوەندی تەلەفوونی کرد بە پارێزگاری خوزستانەوە و پێی داگرت لە سەر بەڕێ کرانی هەموو ئیمکاناتی پێویست بۆ ناوچە بومەلەرزەلێداوەکان.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ بومەلەرزەیەک بە تەوژمی ٥.٧ ڕیشتەر سەر لە بەیانی دووشەممە شاری مەسجد سولەیمانی خوزستانی هەژاند کە دوابەدوای ئەوە ١٥ پاشلەرزەیش لە زۆربەی ناوچەکانی ئەو پارێزگایەدا هەست پێ کرا.
ناوەندی ئەو بومەلەرزەیە شاری گلگیری مسجد سولەیمان بووە کە لەو ڕووداوەدا ١١٤ کەس لە مسجد سولەیمان بریندار بوون و یەک کەسیش لە ترساندا جەڵتەی دڵ لێی دا و گیانی لە دەست دا.
/129
پێداگریی سەرۆک کۆماری ئێران لە سەر بەڕێ کرانی هەموو ئیمکاناتی پێویست بۆ ناوچە بومەلەرزەلێداوەکانی مەسجد سولەیمان
١٠ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٨:٢٧
News ID: 959690
دوابەدوای ڕوودانی بومەلەرزەیەک بە تەوژمی ٥.٧ ڕیشتەر لە مەسجد سولەیمان هەڵکەوتوو لە پارێزگای خوزستان ، سەرۆک کۆماری ئێران ڕۆژی دووشەممە دوو جار بە مەبەستی لێکدانەوەی باروودۆخی ئەم شارە پێوەندی تەلەفوونی کرد بە پارێزگاری خوزستانەوە و پێی داگرت لە سەر بەڕێ کرانی هەموو ئیمکاناتی پێویست بۆ ناوچە بومەلەرزەلێداوەکان.