٦ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٩:١٥
پێداگریی مادۆرۆ لەسەر داکۆکی لە دانوستان لە گەڵ بەرهەڵستکاراندا

سەرۆکی ڤەنزۆئێلا ، جەختی کرەدەوە لەسەر پێبەندبوونی حکومەت بە درێژەی دانوستان لە گەڵ بەرهەڵستکارانی حکومەت لەو دانوستانەی کە بە میوانداریی نەرویژ ئەنجام دەبێ .

(ABNA24.com) سەرۆکی ڤەنزۆئێلا ، جەختی کرەدەوە لەسەر پێبەندبوونی حکومەت بە درێژەی دانوستان لە گەڵ بەرهەڵستکارانی حکومەت لەو دانوستانەی کە بە میوانداریی نەرویژ ئەنجام دەبێ .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزۆئێلا لە پەیامێکی توویتەری دا نووسی داکۆکی دەکات لە کرانەوەی مێزی دانوستانی داییمی بۆ دۆزینەوەی رێگاچارە و رێککەوتن بە مەبەستی دۆزینەوەی رێگاچارەی ناکۆکیە سیاسیەکانی نێوان حکومەت و بەرهەڵستکاران .

 مادۆرۆ چەند ڕۆژ لەمەوبەریش جەختی کردبووەوە کە ئەو لە ساڵی 2019دا بە رێککەوتنێکی گەورە دەگات لە بواری ئاشتی .

سەرباری کەندوکۆسپنانەوەی بەرهەڵستکاران ، حکومەتی ڤەنزۆئێلا تا ئێستا لە دوو گەڕ دانوستان بۆ یەک لاکردنەوەی ناکۆکیەکان و کەمکردنەوەی بارگرژیی لەوان لە نەروێژ دا بەشداری کردووە .




/129