٣٠ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٥:٠٦
وەزیری نەوتی عێراق: لەبارەی نەوتی هەرێم لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی رێککەوتووین

سامر غەزبان وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند:لەبارەی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێم رێککەوتووین .

(ABNA24.com) سامر غەزبان وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند:لەبارەی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێم رێککەوتووین .

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی وشە، سامر غەزبان، جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت رایگەیاند کە حکوومەتی عێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە لەسەر دۆزینەوەی چارەسەر بۆ پرسی هەناردە کردنی نەوتی دەرهێنراوی هەرێم رێککەوتوون.

سامر غەزبان ئەمڕۆ پێنجشەممە لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەوانان لە پەراوێزی کۆنگرەیەکی تایبەت بە نەوتی عێراق لە لەندەن رایگەیاند: ئەو بڕە نەوتەی هەرێمی کوردستان بەرهەمی دێنێت کاریگەری باشی بۆ زیادکردنی ئاستی بەرهەمی نەوتی عێراق هەیە.

ناوبراو دووپاتیشی کردەوە کە عێراق هەوڵی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتەکەی دەدات تا دوو ملیۆن بەرمیلی تری رۆژانە، جیا لەوە بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستانیش یارمەتیی زیادکردنی تێکڕای بەرهەمهێنانی نەوت دەدات وەک رێکخراوی ئۆپێکیش داوای دەکات.

جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوتی ئەم وڵاتە پێی لە سەر ئەوەش داگرت کە: لە ئێستادا هەرێمی کوردستان نزیکەی 500 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە هەناردە دەکات و لەو بڕەش یەک دۆلارمان لە داهاتی نەوتەکە بەدەست ناگات.

ناوبراو ئەوەشی ڕوون کردەوە کە، بەم دواییە لە بەغدا لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق چاویان بە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کەوتووە و گفتوگۆیەکی باش و لە کەشێکی دۆستانەدا کراو لە سەر ئەوە رێککەوتوون کە چارەسەرێک بۆ پرسی هەناردە کردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بدۆزنەوە.




/129