(ABNA24.com) سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان وتی : وڵاتەکەی نابێتە شایەتی درۆینە و شەریکی فرۆشی فەلەستین
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا نەبیە بڕی سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان ڕۆژی یەکشەمە لە کاردانەوە بە وتەکانی " جڕد کوشنەر " ڕاوێژکاری کوشکی سپی سەبارەت بە سودای س ەدە جەختی کرد لوبنان هیچ کات بەشداری ناکات لە سەرمایەنانەوە بە دژی فەلەستین . جڕد کوشنەر زاوا و ڕاوێژکاری باڵا ، ڕۆژی شەمە وتی : قوناغی یەکەمی گەڵاڵەی سەودای سەدە لە سەر سەرمایەنانەوەی 50 میلیار دولاری لە سەرزەوینەکانی فەلەستین میسر ئەردەن چڕ دەبێتەوە . مەنامەی پێتەختی بەحرین 25 و 26 ژوئەن میوانداری دانیشتنی ئابووری لە پێناو جێ بە جێ کرانی گەڵاڵەی ئەمریکایی زایونی سەودای سەدەیە . بە پێی گەڵاڵەی ئەمریکایی سەودای سەدە قودسی پیروز دەدرێتە ڕژیمی زایونی ئاوارەکانی فەلەستینی لە وڵاتانی دیکە مافی گەڕانەوەیان نابێت و فەلەستین تەنیا خاوەنداری بە جێ ماوی کەرتی ڕوژئاوایی ڕووباری ئەردەن و کەرتی غەززە دەبێت .
/129
٢٤ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٥:٢٧
News ID: 954301
سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان وتی : وڵاتەکەی نابێتە شایەتی درۆینە و شەریکی فرۆشی فەلەستین