(ABNA24.com) شاندێکی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان ده‌كات.
بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی لە شاری سلێمانی بڕیار لەبارەی بەشداریی کردنی وەفدی ئەو حزبە لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێم درا.
لە هەواڵەکاندا هاتووە کە یەکێتی له‌سه‌ر بانگهێشتی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی بەشدار دەبێت لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی کە سبەینێ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.
لەتیف شێخ عومەر وتەبێژى یەکێتى له لێدوانیكیدا بۆ كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندنى یه‌كێتی رایگه‌یاند: " له‌سه‌ر بانگهێشتى ره‌سمى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان وهفدێكى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى به‌شدارى له مه‌راسیمى سوێندخواردنو ده‌ستبه‌كاربوونى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دەکات."
/129
١٠ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٨:١٥
News ID: 949047
شاندێکی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان ده‌كات.