٩ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٩:٤٨
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا لە دیدار لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق: یەکێتیی ئەورووپا پابەندی ڕێککەوتنی بەرجامە

«ھایکۆ ماس_Heiko MAAS»وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا ڕۆژی شەممە لەدیدار لەگەڵ «عادڵ عەبدولمەھدی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغدا ڕایگەیاند: یەکێتیی ئەورووپاو ئاڵمانیا پابەندی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجامن.

(ABNA24.com) «ھایکۆ ماس_Heiko MAAS»وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا ڕۆژی شەممە لەدیدار لەگەڵ «عادڵ عەبدولمەھدی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغدا ڕایگەیاند: یەکێتیی ئەورووپاو ئاڵمانیا پابەندی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجامن.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا،«ھایکۆ ماس_Heiko MAAS»وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا لەم دیدارەدا ئاماژەی کردە گەشتەکەی داھاتووی بۆ ئێران و وتی: ئەو گەشتەی بە مەبەستی پێداگرتنی دووبارەی بەرلین و یەکێتیی ئەورووپا لە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام ئەنجام دەگرێت.

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا وتیشی: ئەورووپا ھۆگری پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجامە.

سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لەم دیدارەدا ئەوەی وەبیر ھێنایەوە کە بەغدا لە ھەرچەشنە ھەوڵدانێک کە خزمەتی سەقام و پاوەجێیی ناوچەکەو جیھان بکات، شتگری دەکات و لەم ئاراستەیەدا دەجوۆڵێتەوە.

عادڵ عەبدولمەھدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی: بەغدا لەم ئاراستەیەدا بەم زووانە شاندو پەیامەکانی خۆی ڕەوانەی تاران و واشێنگتۆن و ئەورووپا دەکات.

بریتانیا، فەرەنساو ئاڵمانیا دوای کشانەوە نایاساییەکەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام لە ھەشتەمی مای ٢٠١٨ بەڵێنی ئەوەیان دا کە بە پاراستنی بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی ئێران ئەو ڕێککەوتنە ڕابگرن و نەھێڵن ھەڵوەشێتەوە. ئەم وڵاتانە سەرباری ڕاوەستانی سەرزارەکی و سیاسییان لە بەرامبەر ھەنگاوەکانی ئەمریکا لە ڕووی ڕاپەڕاندنی ئەو بەڵێنانەی کە بۆ پاراستنی ئەم ڕێککەوتنە دابوویان،ھەتا ئێستا ھیچ سەرکەوتنێکیان بەدەست نەھێناوە.

جێگای ئاماژەیە داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھەشتەمی مانگی مای  ٢٠١٨  وێڕای دووپات کردنەوەی ھێندێک بوختانی بێ ناوەڕۆکی دژی ئێران کشانەوەی یەکلایەنەو نایاسایی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام و گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێرانی ڕاگەیاند. ئەم گەمارۆیانە بەشێوەیەکی ڕاستەخۆ سێرەی بۆ گەلی ئێران گرتووەو ھەرچەشنە چەواشەکارییەکی ئەمریکییەکانش لەم بوارەدا لە ڕاستی دا پەلەقاژەیە بۆ پاساودانی ئەو ھەنگاوە دزێوە لەلای بیروڕای گشتیی جیھان.




/129