(ABNA24.com) «سەیید عەممار حەکیم» ڕێبەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق لە خوتبەکانی نوێزی جێژنی ڕەمەزان لە بەغدا ڕایگەیاند: لە بەرامبەر سیاسەتی گوشارو بایکۆتەکانی یەک لایەنەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دژی گەلی موسڵمان و برامان ئێران بێ لایەن نابین و شەرمەزاری دەکەین.
ڕێبەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە عێراق لە بەر جێ و شوێنە ژیۆپۆلۆتیکە شوێن دانەرەکەی لە ناوەڕاستی مشت و مڕەکانی نێوان ئێران و ئەمریکادایە و دەبێ ڕۆڵێکی کارا لە چارەسەریی قەیرانەکانی ناوچەکە بگێڕێت، وتیشی: شەڕە درێژماوەکان ، گەمارۆی ئابووری ، ھێرش و داگیرکاری، تیرۆریزم و توندئاژۆیی گەڵاڵە بۆ کراو لە سەرئێمە گران کەوتووەو ئەوە نیو سەدەیەک دەبێت کە لەگەڵ شەڕی جۆربەجۆردا دەستەوئێخەین و لە ئێستادا کاتی ئەوە گەییشتووە کە لە دەلاقەی ئەم ئەزمونانەوە بۆ داھاتوو بڕوانین و گردوپەڕی خۆمان ببینین.
..........
300