حدثنا إسماعيل قال : حدثنی أخی عن سليمان عن هشام بن عروة عن أبيه عن عائشة أن نساء رسول الله ص كن حزبين فحزب فيه عائشة وحفصة وسودة والحزب الآخر أم سلمة وسائر نساء رسول الله ص وكان المسلمون قد علموا حب رسول الله ص عائشة فإذا كانت عند أحدهم هدية يريد أن يهديها إلى رسول الله ص أخرها حتى إذا كان رسول الله ص فی بيت عائشة بعث صاحب الهدية إلى رسول الله ص فی بيت عائشة فكلم حزب أم سلمة فقلن لها : كلمی رسول الله ص يكلم الناس فيقول : من أراد أن يهدی رسول الله ص هدية فليهدها إليه حيث كان من بيوت نسائه فكلمته أم سلمة بما قلن فلم يقل لها شيئا فسألنها فقالت : ما قال لی شيئا فقلن لها : فكلميه قالت : فكلمته حين دار إليها أيضا فلم يقل لها شيئا فسألنها فقالت : ما قال لی شيئا فقلن لها : كلميه حتى يكلمك فدار إليها فكلمته فقال لها : لا تؤذينی فی عائشة فإن الوحی لم يأتنی وأنا فی ثوب امرأة إلا عائشة .قالت : فقالت : أتوب إلى الله من أذاك يا رسول الله ثم إنهن دعون فاطمة بنت رسول الله ص فأرسلت إلى رسول الله ص تقول : إن نساءك ينشدنك الله العدل فی بنت أبی بكر فكلمته فقال : يا بنية ألا تحبين ما أحب .قالت : بلى فرجعت إليهن فأخبرتهن فقلن : ارجعی إليه فأبت أن ترجع فأرسلن زينب بنت جحش فأتته فأغلظت وقالت : إن نساءك ينشدنك الله العدل فی بنت ابن أبی قحافة فرفعت صوتها حتى تناولت عائشة وهی قاعدة فسبتها حتى إن رسول الله ص لينظر إلى عائشة هل تكلم قال : فتكلمت عائشة ترد على زينب حتى أسكتتها قالت : فنظر النبی ص إلى عائشة وقال : إنها بنت أبی بكر؛[1]
ژنانی پێغەمبەر ص چەند دەستە و حیزب بوون ، یەكیكیان بریتی بوو لە : عایشە ، حەفسە ، و سۆدە ، و بەشەكەی دیكە پیك هاتبوو لە : ام سلمە و ژنەكانی دیكەی پێغەمبەر ص .خەڵك هەستیان بە ئەوە كردبوو كە پێغەمبەر ص عایشەی زیاتر خۆش دەویت .هەر بە ئەو بۆنەیەوە ئەگەر كەسیك هەدیەیەكی هەبوو بۆ حەزرەت ، لە سەرەی عایشە دەیبرد بۆ خزمەتی حەزرەتی ڕەسول ص .حیزبەكەی ام سەلەمە بە ئەویان گوت ، بە پێغەمبەر ص بڵی تاكوو بە خەڵك بڵیت : هەركەس هەدیەیەكی هەیە ، هەر ئەو كاتە لە ماڵی هەر خیزانیكی دا بوو ، بۆی بەرن .ام سلمە لە گەڵ پێغەمبەر ص قسەی كرد ، بەڵام پێغەمبەر ص وەڵامی نەدایەوە ، ژنەكانی داكۆكیان كرد لە سەر قسەكیەیان و ام سلمە سی جار بە دوای یەك دا لە گەڵ حەزرەت قسەی كرد و حەزرەت جاری سیهەم فەرمووی : من سەبارەت بە عایشە ئازار مەدە ، هیچ كات وەحی بۆ من نەهات لە ماڵی ژنەكانم بم بیجگە لە ماڵی عایشە .ام سلمە وتی : بۆ لای خودا توبە دەكەم لە ئەوی كە تۆ ئازار بدەم ئەی ڕەسولی خودا .پاشان ژنەكانی پێغەمبەر ص ناردیان بە شوین فاتیمە س كچەكەی پێغەمبەر ص تاكوو بە ئەو بڵیت : ژنەكانت تۆ بە خودا سویند دەدەن كە سەبارەت بە كچەكەی ئەبوبەكر بە عەداڵەت هەڵسوكەوت بكە .حەزرەت ص بە فاتیمەی فەرموو : ئایا خۆشت ناوی ئەو شتەی كە من خۆشم دەویت ؟ ئەو وتی : بەڵی ، خۆشم دەویت و هەواڵەكەی گەیاند بە ژنەكانی دیكەی پێغەمبەر ص و ژنەكان ئەویان دوبارە ناردەوە ( لە ڕیوایەتەكەی موسلیم دا هاتوە كە بە توندی لەگەل ئەو قسەیان كرد و وتیان : تۆ نەت توانی ئیمە بی نیاز بكەی ، بگەڕیرەوە بۆ لای حەزرەت و ...) بەڵام ئەو دوبارە قەبوڵ ناكات .پاشان ژنەكان زەینەبی كچی جەحش دەنیرن .زەینەب هات و بە توندی لە گەڵ پێغەمبەر ص قسەی كرد و وتی : ژنەكانت تۆ بە خودا سویند دەدەن كە سەبارەت بە كچەكەی ئەبوبەكر بە عەداڵەت هەڵسوكەوت بكە ، و دەنگی بەرز كردەوە و بە عایشە قسەی ناشیرینی وت و ئەوی لەعن كرد .حەزرەت سەیری عایشەی دەكرد كە ئایا ئەو وەڵامی قسەكانی زەینەب دەداتەوە یان نا .عایشە دەستی كرد بە قسە كردن و بەرگری لە خۆی كرد لە بەرامبەر بە ئەو و قسەكانی تا كاتیك كە زەینەب بی دەنگ بوو .پێغەمبەر ص سەیریكی عایشەی كرد و فەرمووی : ئەو كچی ئەبوبەكرە .
لە سەنەدی ئەم حەدیسە بیجگە لە عبدالحمید ، براكەی اسماعیل دەبینین كە ئەو دز و درۆزن بوو و لە ڕابردوو دا ئەمان ناسی كە كییە .ئەم حەدیسە بە ئەم شیوازە تەنها لە اسماعیل و براكەی عبدالحمیدەوە نەقڵ كراوە ، بەڵام بەشی دوهەمی حەدیسەكە كە ژنەكان حەزرەتی فاتمەی زەهرا س دەكەن بە واستەی خۆیان ، مسلیم لە سەحیحەكەی دا لە زهری ڕیوایەتی كردوە و زۆر جی سەر سوڕمانە كە دەڵیت : فاتیمە داوای ئیزنی كرد بۆ چونە ژورەوە لە كاتیك دا كە پێغەمبەر ص لە گەڵ من هاو خەو بوو ، پاشان ئیزنی دا كە بیتە ژورەوە ، لە واستەی یەكەم دا گوایا پێغەمبەر ص بە ام سلمە قسەیەكی گوتبوو كە هەمان مانای هەیە كە وەحی بۆ من نەهاتوە كە من هاو خەوی كەسیك بم بیجگە لە عایشە ...و جاری سیهەم زەینەب كچی جەحش هات لە كاتیك دا كە پێغەمبەر ص لە هەمان حاڵ دا بوو كە فاتیمە س هاتبوو .
یەكەم : هەردوو سەنەد و بەڵگەی ئەم حەدیسە لاوازە ، دوهەم : پرسیار لیرە دایە كە ئایا كەسیكی عادی لە بەرچاوی كچەكەی خۆی لە گەڵ ژنەكەی هاو خەو دەبیت كە ئیمە ئەم نیسبەتە بخەینە پاڵ پێغەمبەرەوە ص ؟ ( هەڵبەت لە هەندیك ڕیوایەت دا ئەم جۆرە نیسبەتانە دەخەنە پاڵ پێغەمبەر ص ) سیهەم : لە ئەم ڕیوایەتەدا ژنانی پێغەمبەر ص تەئكیدیان لە سەر ئەوەیە كە حەزرەت عەدالەت لە نیوانیان دا ڕەعایەت ناكات و ئەو حەزرەتە بە خودا سویند دەدەن كە عەدالەت لە نیوان ژنەكانی رەعایەت بكات و ئەوە لە كاتیك دایە كە ئەو جۆرە قسانە و ڕەعایەت نەكردنی عەداڵەت لە لایەن مونافیقەكانەوە بە پێغەمبەر ص نیسبەت دەدرا ، بەڵام لە ئەم ڕیوایەتەدا بۆ دروست كردنی فەزیلەتیك بۆ دایكی ئیمان داران عایشە بە حەزرەت و ژنانی دیكەی پێغەمبەر نیسبەتی باتڵ دەدەن .
بە داخەوە لە زۆریك لە حەدیسەكان كە بۆ دایكی ئیمان داران عایشە و خەلیفەكان كە پلەوپایەیەك بۆ ئەوان تەرخان دەكات بە بی ئەوی كە ئاگایان لە ئەو بابەتە بێت كە پێغەمبەر ص بچوك دەكەنەوە ، بە ئاسانی ڕیوایەتی دەكەن كە دەبینین ، نمونەیان لە زۆریك لە مێژوو دا باس كراوە و نوسراوەتەوە و ئەمە نمونەیەكە لە ئەوانە .لە ئەم هەواڵەدا پێغەمبەر ص لە حەقی دایكانی ئیمان داران ، هیچ لایەكی نەكردوەتەوە و ئاوڕی لە داواكاریەكانی ئەوان نەداوەتەوە ، بەڵكوو لە سەر بی عەدالەتیەكەی خۆی تەئكیدی كردوە .
ئایا پێغەمبەر ص ئیسلامی بە ئەو شیوەیەی بە ئیمە ناساندوە و موسوڵمانانی بە ئەو شیوەیە ڕینمونی كردوە ! بۆچی درۆزنەكان بۆ ئەوی كە پلەوپایەیەك دروست بكەن بۆ كەسیك ، لە بەرامبەر پێغەمبەر ص بچوك دەكەنەوە ؟ چ بەڵگەیەك لە ئەم بابەتە بە قوەت تر هەیە كە بیسەلمینیت ، ئەم جۆرە حەدیس انە بی بنەما و بی ئەساسن !؟
................................................
[1].سەحیحی بوخاری ، كتاب الهبة ، بەشی: من اهدی الی لاپەڕە احبه ، بەرگی 2 ، لاپەڕە 211 ، حەدیسی 2581 ؛ لاپەڕە سەحیحی موسلیم ، كتاب فضائل الصحابة ، بەشی في فضل عائشة ، بەرگی 4 ، لاپەڕە 1891 ، حەدیسی 2442 ؛ ادب المفرد بخاری ، لاپەڕە 123 ، حەدیسی 559 ؛ سنن الكبری نسائى....