تەوەسول بە مەزارگەی پێغەمبەر ص بە ڕینمونی سەیدە عایشە
ئیمام حافز دارمی لە كتێبی «سنن»، بەشی «ما أکرم الله تعالی نبیه بعد موته» دەڵێت: «ابونعمان»،بە چەند واستە لە ابوالجوزا ْ اوسی كوڕی عەبدوڵلا ڕیوایەتی كردوە كە وتی: مەدینە توشی وشكەساڵیەكی گەورە بوبو، خەڵك ڕۆشتن بۆ لای سەیدە عایشە و سكاڵایان كرد، ئەو وتی: ڕوبكەنە مەزارگەی پێغەمبەر ص و ڕێگایەك لە ئەوێوە بۆ ئاسمان بكەنەوە، بە شێوەیەك كە هیچ شتێك لە نێوان قەبرەكە و ئاسمان دا نەبێت، خەڵك ئەو ئیشەیان كرد، پاشان باران باری، بە شێوەیەك كە ڕۆكەكانی ئەو ناوچەیە زۆر باش ڕوان و وشترەكان قەڵەوو بوون و ئەو ساڵە بە ساڵی فتق (واتە كرانەوەی گرێ) ناو نرا [1].
تەوەسول بە مەزارگەی پێغەمبەر ص لە سەردەمی خەلافەتی عومەری كوڕی خەتاب
بە ڕیوایەتی حافز و ابوبكر بیهقی، ابو عومەری كوڕی متر بە چەند واستەیەك لە مالكەوە نەقڵیان كردوە كە وتی: لە سەردەمی خەلافەتی عومەری كوڕی خەتاب دا خەڵك توشی وشكە ساڵیی بوون، پیاوێك هات بۆ لای مەزارگەی ڕەسولی خودا ص و وتی: ئەی ڕەسولی خودا، بۆ ئومەتەكەت داوای باران بكە، كە ئەوان خەریكە لە ناو دەچن. پێغەمبەر ص شەو هاتە خەوی ئەو پیاوە و فەرمووی: بڕۆ بۆ لای عومەر و سڵاوم بگەیەنە و بە ئەوان ڕا بگەیەنە كە باران دێت و بە ئەو بڵێ: (ئاگادار بە، ئاگادار بە)، پاشان ئەو پیاوە ڕۆی بۆ لای عومەر و بەسەرهاتەكەی بۆ ئەو گەڕاندەوە، عومەر وتی: پەروەردگاری من، هیچ قسورێك ناكەم، تا كاتێك كە توانام هەبێت.
تەوەسولی خەڵک بە پێغەمبەر ص لە ڕۆژی یەمامە
هەروەكوو ئەوی كە حافزی كوڕی كەسیر ڕیوایەت دەكات، دروشمی موسوڵمانان لە ڕۆژی شەری یەمامە (یا محمداە) بوو، ئەو لە ئەم بارەیەوە دەڵێت: خالیدی كوڕی وەلید ئاڵاكەی بە دەستەوە بوو و لە نێوان هەمویان دا تێپەڕ بوو تا گەشتە سەر ئەو كێوەی كە شوێنی حەوانەوەی موسەیلەمە بوو و هەموو هەوڵی خۆی دا كە دەستی بە ئەو بگات و ئەو بكوژێت، پاشان گەڕایەوە و لە نێوان دو كێو ڕاوەستا و بانگی لە دوژمن كرد كە بێنە پێشەوە و شەڕی نەفەر بە نەفەر بكەن و وتی: من ابن ولید العودم و ابن عامرو زیدم، پاشان بە دەنگی بەرز دروشمی موسوڵمانانی بانگ كرد و لە ئەو ڕۆژە دا دروشمیان یا محمداە بوو.
تەوەسول بە كەسانی دیكە (بێجگە لە پێغەمبەر ص)
لە عتبە بن غزوان، لە پێغەمبەرەوە نەقڵ كراوە كە فەرمووی: هەركاتێك كەسێك لە ئێوە شتێكی گوم كرد یان پێویستی بە یارمەتی بوو و لە شوێنێك دا بوو كە یارمەتی دەرێكی نەبوو، بڵێت: ئەی بەندەكانی خودا، یارمەتی من بدەن![2]. لە بەر ئەوی كە خودا مەخلوقاتێكی هەیە كە ئێمە ئەوان نابینین.
هەروەها هەر لە ئەم بارەیەوە لە ابن عەباسەوە نەقڵ كراوە كە حەزرەتی ڕەسوڵ ص فەرمووی: خودای سوبحان بێجگەلە مەلایكەی نوسەر، كە هەموو شتێك تەنانەت كەوتنی گەڵایەك دەنوسن، فریشتەی دیكەی لە سەر ڕوی زەوی هەیە، هەركاتێك لە بیابانێك دا توشی گرفتاری گەورە بوون، بانگ بكەن، ئەی بەندەكانی خودا یارمەتیم بدەن[3]. ئەم ڕیوایەتە لە لایەن تەبەرانیەوە نەقڵ كراوە و ڕجالی حەدیسەكە هەموویان سیقە پێكراون.
لە عبدوڵلای كوڕی مەسعودەوە نەقڵ كراوە كە پێغەمبەر ص فەرمووی: ئەگەر چوارپێكەی ئێوە لە بیابان دا هەڵ هات، هاوار بكەن: ئەی بەندەكانی خودا، ئەو چوارپێیەم بۆ ڕاوەستێنن، ئەو چوار پێیەم بۆ ڕاوەستێنن[4]. و خودا لە سەر زەوی مەخلوقاتێكی هەیە كە ئەوە ڕاوەستێنن.
تەوەسولی عومەر بە عەباس
بوخاری لە سەحیحەكەی خۆی لە ئەنەسەوە ڕیوایەت دەكات لە كاتی وشكەساڵی دا عومەری كوڕی خەتاب تەوەسولی كرد بە عەباسی كوڕی عەبدولموتەلب و داوای بارانی كرد و وتی: خودایە ئێمە تەوەسولمان بە پێغەمبەرەكەت دەكرد و تۆ بارانت بۆ سەر ئێمە نازل دەكرد و ئەمڕۆ ئێمە متەوەسل بووین بە مامی پێغەمبەرەكەت، كەواتە بارانەكەت بە سەر ئێمە نازل بكەن !.
بەسەر هاتی عتبا لە تەوەسل دا
ابن كەسیر دەڵێت: گروپێك كەیەكێك لە ئەوانە بریتی بوو لە شێخ ابوو مەنسوری سەباغ، بەسەر هاتێكی بەناوبانگی لە عتبا ڕیوایەت دەكەن كە گوتویانە:
لە نزیك مەزارگەی پێغەمبەر ص دانیشتبووین كە عەرەبێكی بیابانی هات و وتی: السلام علیك یا رسول الله، بیستومە كە خودای موتەعال دەفەرمێت:
وَ لوْ أَنَّهُمْ إِذضلمُوا أَنْفُسَهُمْ جاؤکَ فَاسْتَغْفَرُوا اللهَ وَ اسْتَغْفَرَ لهُمُ الرَّسُولُ لوَجَدُوا اللهَ تَوَّاباً رَحِیماً.[5]
ئەگەر ئەوان بە خۆیان ستەمیان كرد، بێن بۆ لای تۆ و لە دەرگای خودا داوای ئیستغفار و تەوبە بكەن و ڕەسول بۆیان داوای تەوبە بكات، لە كاتێك دایە كە ئەوان خودا بە تەوبە وەرگر و میهرەبان، دەبینن.
و ئێستە بە تەوبە و ئیستغفار لە گوناهەكان بۆ لای تۆ هاتووم و تۆ لە لای پەروەردگارم بە شەفیع وەردەگرم، پاشان ئەم شیعرەی خوێندەوە:
یا خیر من دفنت بالقاع أعظمه فطاب من طیبهن القاع والأکم
نفسی الفداء لقبر أنت ساکنه فیه العفاف وفیه الجود والکرم[6]
دوای ڕۆیشتنی ئەو ئەعرابیە، خەو زۆری بۆ من هێنا و لە خەوەكەم دا بینیم كە پێغەمبەر ص بە منی فەرموو: بڕۆ بۆ لای ئەو ئەعرابیە و مژدانەی بدەیە كە خودا ئەوی بەخشیوە.
ئەم بەسەرهاتە لە لایەن ئیمام نووی لە كتێبە بەناوبانگەكەی «الإیضاح» (باب 6، ص 498) نەقڵ كراوە. هەروەها ابن سیرین لە تەفسیرە بەناوبانگەكەی خۆی دا ئەو بەسەرهاتەی باس كردوە و هەروەها ئیمام قورتوبی لە كتێبی تەفسیری «الجامع» لە ژێر ئایەی، «وَ لوْ أَنَّهُمْ إِذ ظلمُوا أَنْفُسَهُمْ...» بە سەرهاتێكی بە ئەو شێوەی نەقڵ كردوە[7].
..............................................................................
1. سنن دارمی، ج 1، ص 43.
2. یا عبادالله اعینونی.
3. أعینونی یا عباد الله.
4. یا عبادالله أحبسوا یا عبدالله أحبسوا.
1. نساء: 64.
2. ئەی باشترین کەس کە تەرمی پاکی لە ئەم زەویە بە خاک سپێردراوە و لە بونی خۆشی هەموو ئەم ناوچەیە پڕ بوە! گیان بە قوربانی قەبرێک کە تۆ لە ناوی دایی قەبرێک کە هەموو پاکیەکان و کەرەمی لە خۆی دا جێ کردوەتەوە.مقریزی، من احادیث الشیعە والسنە وسیرتهم ...، ج 14، ص 615.
3. تفسیر قرطبی، ج 5، ص 265.