٤ ئایار ٢٠١٩ - ٢٣:٠٥
کۆمپانیای نەوتی نیشتیمانی ئێران لقێکی خۆی لەعێراق دەکاتەوە

کۆمپانیای نەوتی نیشتیمانی ئێران لقێکی خۆی لەعێراق دەکاتەوە

 کۆمپانیای نەوتی نیشتیمانی ئێران لقێکی خۆی لەعێراق دەکاتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ شەممە کۆمپانیای نەوتی نیشتیمانی ئێران رایگەیاندوە لقێکی خۆی لەعێراق دەکاتەوە.

ئاژانسەکە نوسیویەتی ئامانج لەکردنەوەی ئەو لقە بۆ هەناهەنگی و کارئاسانی کەرتی پیشەسازی و نەوتی عێراقە و هاوکات خزتمەتگوزاری ئەندازیاری و تەکنیکیش پێشکەشی کۆمپانیاکانی نەوتی عێراق دەکەن.
بۆ هەناهەنگی و کارئاسانی کەرتی پیشەسازی و نەوتی عێراقە

کردنەوەی لقی کۆمپانیای نەوتی نیشتیمانی ئێران لەکاتێکدایە رۆژی یەکی ئەم مانگە لەلایەن ئەمریکاوە وەک دوا وادە بۆ کۆتایهێنان بەکڕینی نەوتی ئێران و چاوپۆشیکردنی هەشت وڵاتە کڕیارەکەی ئێران دیاریکراوە.