عه‌هد ته‌میمی، ئه‌و کچه فه‌ڵه‌ستینییه‌ی که له گرتووخانه‌کانی ڕژێمی زایۆنیستی ئازاد کراوه، سوپاسی هاوخه‌می و پاڵپشتی سه‌ید حه‌سه‌ن نه‌سرووڵا ئه‌مینداری گشتی حیزبووڵای لۆبنانی کردووه له‌و کاته‌ی که له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانی ئه‌و ڕژێمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوو.
عه‌هد ته‌میمی ئه‌و کچه فه‌ڵه‌ستینییه که به‌م دواییانه له گرتووخانه‌کانی ڕژێمی زایۆنیستی ئازاد کراوه له وتووێژی له گه‌ڵ که‌ناڵی الجدیدی لۆبنان وتی: پاڵپشتییه‌کانی سه‌ید حه‌سه‌ن نه‌سرووڵا وره‌ی من و که‌سانی دیکه‌ی زۆر به‌رز کرده‌وه. ناوبراو ڕایگه‌یاندبوو که ته‌میمی نه‌ک ته‌نیا نوێنه‌ری من به‌ڵکوو نوێنه‌ری خه‌ڵک و پرسی فه‌ڵه‌ستینه.
ناوبراو سوپاسی حه‌سه‌ن نه‌سرووڵا ئه‌مینداری گشتی حیزبووڵای لۆبنانی کرد و وتی: ئه‌و پاڵپشتییه بۆ هه‌مووان جێی شانازییه.
کچه 17 ساڵه‌که که له ئێستادا وه‌ک هێمای خۆڕاگری فه‌ڵه‌ستین ده‌ناسرێت، له 15ی دسمبێری ساڵی 2017 و له گه‌رمه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی خه‌ڵک به‌رامبه‌ر به بڕیاره‌که‌ی دوناڵد تره‌مپ بۆ گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا بۆ شاری قودسی پیرۆز به هۆی لێدانی سه‌ربازێکی ڕژێمی ئیسرائیله‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کرا.
ناوبراو پاش 8 مانگ له گرتووخانه‌کانی ڕژێمی زایۆنیستی ئازاد کرا.