وەزیرى بەرگریى تورکیا ڕایگەیاند، ڕەنگە ئەمڕۆ یان سبەى هێرش بکەنە سەر کانتۆنی عەفرین لە ڕۆژئاواى کوردستان.
نوردین جانیکلی وەزیرى بەرگریى تورکیا لەبارەى هێرشى سوپاى حکومەتەکەى بۆ سەر عەفرین ڕایگەیاندووە، کێ دەزانێت چى ڕوودەدات ڕەنگە ئەمڕۆ یان سبەى سوپاى حکومەتەکەى هێرش بکاتە سەر عەفرین.
تورکیا لەمساڵدا هێزێکى زۆرى لە دەوروبەرى عەفرین کۆکردووەتەوە و پێش ئەو لێدوانەش، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا ڕایگەیاندبوو، ئامانجیان ئەوەیە هێرش بکەنە سەر عەفرین.
حکومەتى تورکیا لەمساڵدا چووە ناوچەى ئیدلب لە سوریا و هەروەها ساڵى ڕابردووش ناوچەکانى جەرابلوس و بابى لە نێوان کانتۆنى عەفرینی و کۆبانێدا کۆنتڕۆڵکرد.