بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت (ع) ـ ابنا ـ هێزه‌كانی عێراق ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوانیان بۆ پاكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی جه‌زیره له نێوان هه‌رسێ پارێزگای ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌دین و نه‌ینه‌وا ده‌ستپێكرد.
عه‌بدولئه‌میر یارهلاَ، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی جه‌زیره ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانی سوپا و حه‌شدی شه‌عبی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه ده‌ستپێكردوه.
راشیگه‌یاند، ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه له‌چوارچێوه‌ی قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی جه‌زیره و ده‌شتاییه‌كانی فوراتدایه.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه له قۆناغی یه‌كه‌می ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا هێزه‌كانی عێراق توانییان هه‌ردوو قه‌زای قائیم و ڕاوه كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه حسێن ئه‌سه‌دی وته‌بێژی كه‌تیبه‌كانی جوندولئیمامی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی ڕایگه‌یاند، 6 هه‌زار چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی به‌شداری له‌وئۆپه‌راسیۆنه‌دا ده‌كه‌ن.
..........
کۆتایی پەیامی/ 218