بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت (ع) ـ ابنا ـ فه‌رحان حه‌ق، جێگری وته‌بێژی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای سعودیه‌وه ئاگاداركراونه‌ته‌وه له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌روازه ئاسمانی و ده‌ریاییانه‌ی یه‌مه‌ن.
ڕاشیگه‌یاند، چاودێری بارودۆخه‌ك ده‌كه‌ن و ئاماده‌ن هاوكاریه‌كانیان بگه‌یه‌ننه یه‌مه‌ن، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و ده‌روازانه بكرێنه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاویكرده‌وه، چه‌ند ڕۆژێك به‌رله‌وه‌ی سعودیه بڕیاری كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌روازانه بدات، ڕیكس تیله‌رسۆنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوای له‌سعودیه كردوه گه‌مارۆكانی سه‌ر یه‌مه‌ن كه‌مبكه‌نه‌وه.
دوێنێ هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی كه سعودیه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات ڕایگه‌یاند له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌وه فرۆكه‌خانه‌ی سه‌نعای نێوده‌وله‌تی و به‌نده‌ری حوده‌یده ده‌كرێنه‌وه.