رۆژی هەینی رابردوو سەعد حەریری سەردانی عەرەبستانی سعودیەی كرد، رۆژی شەممەش لەوتەیەكدا دەستی لەكاركێشایەوەو ئیدانەی نەیارە هەرێمایەتیەكانی سعودیەی كرد، لەوانە ئێران و حیزبوڵا، هەروەها مەترسی خۆشی لە تیرۆركردنی دەربری.
دەستلەکارکێشانەوەی حەریری لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی لوبنان لە وڵاتی سعودییەوە، بەیروتی خستووەتە قەیرانێکی قوڵی سیاسییەوەو جارێکی دیکە ئەو وڵاتە بووە سەکۆی ململانێ هەرێمایەتییەکان لەنێوان سعودییە و ئێران.
به‌پێی بابه‌تێكی رۆژنامه‌ی ئێندیپێندتی به‌ریتانی كه‌له‌لایه‌ن رۆبه‌رت فیسك-ه‌وه نووسراوه تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كراوه، خودی سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی لوبنان پێشبینی نه‌ده‌كرد به‌م شێوه‌یه ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه، جه‌ختی له‌وه‌شكردووه كه حه‌ریری پێش ئه‌وه‌ی روو له ریازی پایته‌ختی سعودیه بكات، پلانی داڕشتووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی بانكی نێوده‌وڵه‌تی و سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆبێته‌وه سه‌رباری چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كی تر به‌ئامانجی باشتركردنی ئاوی خواردنه‌وه له لوبناندا.
فیسك ده‌ڵێت، هیچ سیاسییه‌ك كه به‌نیاز بێت یاخود پلانی ئه‌وه دارشتبێت له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و بابه‌تانه ناكاته لیستی كاره له‌پێشینه‌كانی.
هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی "كاتێك فڕۆكه‌كه‌ی حه‌ریری له ریاز نیشتووه‌ته‌وه، یه‌كه‌م شت كه بینیوویه‌تی ژماره‌یه‌كی زۆر له كارمه‌ندانی پۆلیس بووه كه ده‌وری فڕۆكهكهیانداوهو، دواتر كه چوونه‌ته ناو فڕۆكه‌كه‌وه، ده‌ستیان به‌سه‌ر مۆبایلهكهیی و ئه‌و ئامێری په‌یوه‌ندیانه‌دا گرتووه كه‌به پاسه‌وانی بووه، به‌و شێوه‌یه‌ش حه‌ریری بێده‌نگ كراوه".
فیسك ئه‌و بارودۆخه‌ی له سعودیه ده‌گوزه‌رێت به دراماتیكی وه‌سفكردووه كه له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته 11 میر-ی ئه‌و وڵاته‌یان ده‌ستگیركردووه وه‌ك "وه‌لید بن ته‌ڵاڵ، موتعه‌ب بن عه‌بدوڵا" و چوار وه‌زیرو ژماره‌یه‌كی زۆر له‌به‌رپرسانی پێشووی ئه‌و وڵاته، جگه له‌وه‌ش ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵات، 1700 ئه‌ژماری بانكیان بلۆككردووه.
ئه‌و نووسه‌ره، له‌باره‌ی چیرۆكی رۆیشتنی "حه‌ریری" بۆ سعودیه ده‌ڵێت "حه‌ریری له ریاز-ه‌وه په‌یوه‌ندی پێوه‌كراوه كه تیایدا داوای لێكراوه به‌په‌له روو له سعودیه بكات بۆ ئه‌وه‌ی چاوی به شا سه‌لمان بكه‌وێت، به‌و پێیه‌ی كه سه‌عد حه‌ریری- هاوشێوه‌ی ره‌فیق حه‌ریری باوكی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی سعودیه‌یه جگه له لوبنانی، ده‌ستبه‌جێ به‌ره‌و ریاز به‌رێكه‌وتووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی نا‌توانیت داوایه‌كی پادشا ره‌تبكه‌یته‌وه بۆ چاوپێكه‌وتن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هاتوو چه‌ند رۆژێك پێشتریش له‌گه‌ڵیدا كۆبوبێتیتهوه".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، شه‌وی یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ "محه‌مه‌د بن سه‌لمان"ی جێنشینی سعودیه، به‌گه‌یشتنی سه‌عد حه‌ریری هه‌رزوو ده‌ستیپێكرد، دواتر نووسه‌ر ده‌پرسێت، جێ‌نشین چی ده‌ویست؟
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌شدا نووسه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، "بن سه‌لمان" به‌نیاز بووه له‌رێی دۆسییه‌كه‌ی "حه‌ریری"یه‌وه حكومه‌تی لوبنانی له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌و حزبوڵا بخات و دواتر شه‌ڕێكی ناوخۆی نوێ له‌و وڵاته‌دا سه‌رهه‌ڵبدات، به‌ڵام به‌وته‌ی "فیسك" ئه‌و پلانه سه‌ری نه‌گرت له‌به‌رئه‌وه‌ی " لوبنانییه‌كان سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌رووی داراییه‌وه هه‌ژارترن له سعودییه‌كان، به‌ڵام له‌وان ژیرترن" له‌ئێستاشدا ته‌واوی پێكهاته سیاسییه‌كانی لوبنان له‌ناویشیاندا حزبوڵا داوای ته‌نها یه‌ك شت ده‌كه‌ن ئه‌ویش گه‌ڕانه‌وه‌ی "حه‌ریری"یه له‌سعودیه.
"فیسك" له‌كۆتایی وتاره‌كه‌یدا ده‌ڵێت "له‌ئێستادا ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی سه‌عد حه‌ریری له ریاز-ن، له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر بێت و خۆشی بگه‌ڕێته‌وه لوبنان، ئه‌وا ژن و منداڵه‌كانی وه‌ك بارمته له ریاز جێده‌هێڵێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی دوای تێپه‌ڕبوونی هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر "ئه‌و شانۆگه‌رییه لاوازه" له‌ئێستادا چه‌ند خواستێك له‌ناو "به‌یروت"دا هه‌ن كه "به‌ها حه‌ریری" برا گه‌وره‌كه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان وه‌ربگرێت.