پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران عێراق له‌شارى به‌غداد له‌گه‌ڵ له‌هادى عامرى سه‌رۆكى ڕێكخراوى به‌در كۆبوه‌وه، تیایدا عامری په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان و كورده‌كانی باشور و ناوه‌ڕاستی عێراق كرد.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع.ابنا: له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا، ئارام شێخ محه‌مه‌د و سه‌رۆكى ڕێكخراوى به‌در پرسى ڕیفراندۆم و دۆخى كوردانى ناوه‌ڕاست و باشورى عێراق تاتوێده‌كه‌ن و ته‌ئكید له دیالۆگ و گفتوگۆ ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.
ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڕایگه‌یاند: وێڕای ناكۆكى و جیاوازییه‌كانمان خاڵى گرنگ به‌لاى ئێمه‌وه به‌رده‌وامبونى دیالۆگ و گفتوگۆیه كه به‌شارێى چاره‌سه‌رى هه‌موو كێشه‌كانى ده‌زانین.
وتیشى: گرنگه ڕێگه نه‌درێت به‌به‌رزبونه‌وه‌ى ده‌نگى هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه و خۆشكردنى ئاگرى ناكۆكییه‌كان له‌هه‌ر لایه‌كه‌وه بێت، هیواشى خواست چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌باره‌ى ڕیفراندۆم بمانگه‌یه‌نێته چاره‌سه‌رێكى په‌سه‌ندكراو بۆ هه‌موان.
جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق داواشى له‌هادى عامرى كرد وه‌ك دۆستێكى دێرینى خه‌ڵكى كوردستان ڕۆڵ و كاریگه‌رى خۆى به‌كاربهێنێت به‌تایبه‌ت له‌به‌رگرتن له‌هه‌ر گرژى و ئاڵۆزییه‌ك و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌و ده‌نگانه‌ى هه‌ڕه‌شه له‌كورد ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت ترس و دڵه‌ڕاوكێ دروستبكه‌ن.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هادى عامرى ڕایگه‌یاند: ساڵانێكى زۆر له‌گه‌ڵ برا كورده‌كانمان له‌یه‌ك سه‌نگه‌ردا شه‌ڕى دیكاتۆریه‌تمان كردووه و ئێستاش له‌یه‌ك نیشتماندا پێكه‌وه ده‌ژین، جیاوازییمان هه‌یه له تێڕوانیدا و ڕاپرسى جیابونه‌وه به‌قازانجى گه‌لى كورد نازانین به‌ر له‌وه‌ى به‌زیان بۆ به‌غدا لێكیبده‌ینه‌وه.
عامرى وتیشى: ده‌مه‌وێت له‌ڕێى به‌رێزتانه‌وه ئه‌و په‌یامه بۆ خه‌ڵكى كوردستان و كوردانى ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاست و باشور بنێرم كه وه‌ك چاومان پارێزگاریان لێده‌كه‌ین و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگناده‌ین ده‌ستدرێژیان بكرێته سه‌ر، هیواشى خواست هه‌وڵه‌كان ئاكامێكى لێبكه‌وێته‌وه له‌به‌رژوه‌ندى هه‌موو گه‌لانى عێراق و پاراستنى ئاسایش و سه‌قامگیرى بێت.
١٦ ئەیلوول ٢٠١٧ - ١٢:٣٤
News ID: 854542
هیواى خواست چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌باره‌ى ڕیفراندۆم بمانگه‌یه‌نێته چاره‌سه‌رێكى په‌سه‌ندكراو بۆ هه‌موان