به‌رپرسێك له‌سه‌رۆكایه‌تی ئاسایشی سعودیه رایگه‌یاند "دوو خۆكوژ ده‌ستگیركراون كه راسپێردرابوون به‌ئه‌نجامدانی هێرش بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری".
وتیشی "ئه‌و دوو كه‌سه ناویان ئه‌حمه‌د یاسر كلدی و عه‌ممار عه‌لی محه‌مه‌ده، پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئامانجه‌كه‌یان ده‌ستگیركراون".
به‌رپرسه‌كه‌ی سعودیه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه ئه‌و دوو كه‌سه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی یه‌مه‌ن-ین.
باسی له‌وه‌شكرد، هه‌روه‌ها دوو كه‌سی سعودی ده‌ستگیركراون و لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێت له‌وه‌ی ئایا په‌یوه‌ندیان به‌و دوو خۆكوژه‌وه هه‌بووه یان نا.
سعودیه پێشتر چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌و هێرشی به‌خۆوه بینی كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی داعشه‌وه ئه‌نجامدران كه تێیدا هێزه‌كانی ئاسایش كرانه ئامانج.