٧ نیسان ٢٠١٧ - ٠٥:٥٦
ئەمریکا هێرشی موشەکی دەکاتە سەر سوریا

دوو کەشتی جەنگی ئەمریکی لە رۆژهەڵاتی دەریای مەدیتەرانەوە بنکەیەکی ئاسمانی لە رۆژئاوای سووریا کردووەتە ئامانجی 59 مووشەکی کروزی تامهاوک

کاژێر 20:00 به‌كاتی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ، دوای بڕیاری دۆناڵد تره‌مپ هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌ نزیكه‌ی 59 مووشه‌كی تۆماهۆك هێرشیانكرده‌ سه‌ر بنکەی فڕۆکەوانی شەعیرات.

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت .ع. ابنا: پێنتاگۆن دەڵێت: "دوو کەشتی جەنگی ئەمریکی لە رۆژهەڵاتی دەریای مەدیتەرانەوە بنکەیەکی ئاسمانی لە رۆژئاوای سووریا کردووەتە ئامانجی 59 مووشەکی کروزی تامهاوک".

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاندووە کە بنکەی شەعیرات کراوەتە ئامانج کە لە پارێزگای حومسە و دەگوترێت لەوێوە هێرشە کیمیاییەوە بۆ سەر پاریزگای ئیدلب ئەنجام دراوە بەڵام سوریا ئەوە رەت دەکاتەوە.

ئەمە دەبێتە یەکەم فەرمانی دۆناڵد ترەمپ ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ هێرشی راستەوخۆی سەربازی لە دژی بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا، دوای ئەوەی دەسەڵاتی لەو وڵاتە گرتووەتە دەست.

هێرشی ئەمریکا بۆ سوریا

سەرۆکی ئەمریکا کە بۆ دیداری شی جین پینگ سەرۆکی چین چوبووە ویلایەتی فلۆریدا ، هەواڵی هەناگوە سەربازییەکەی بە خەڵکی ئەمریکا راگەیاند.

دۆناڵد ترەمپ بەشار ئەسەدی بە دیکتاتۆر ناوزەد کرد و تۆمەتباری کرد کە "بە (گازی ئەعساب) خەڵکی بێتاوان و (منداڵە جوانەکانی) بە بێڕەحمانە کوشتووە".

پێنتاگۆن هەروەها رایگەیاندووە کە پێش ئەوەی هێرشەکە ئەنجام بدرێت ، رووسیا ئاگادار کراوەتەوە بۆ ئەوەی زیان بە فڕۆکە رووسیەکان و هێزەکانیان لە ئەنجامی ئەو هێرشانە نەگەیێت.

️تيم کين، سناتۆری دیموکراتی ئەمریکا : هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سوریا کە بە فەرمانی دونالد ترامپ سەرۆک کۆماری عێراق بە بێ ئاگاداری کۆنگرەی ئەمریکا بوە و بە پێچەوانەی یاسای ئەمریکایە .
ئێران و ڕوسیا ئەو هێرشانە بە توندی ئیدانە دەکات و عەرەبستانی سعودی و ئیسرائیل پشتیوانی خۆیان بۆ ئەو هێرشانە دەربڕی.