پۆلیسی مالیزیا، ده‌ستگیركردنی حه‌وت كه‌سی ڕاگه‌یاند كه پیلانیان هه‌بووه هێرش بكه‌نه سه‌ر كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز پادشای سعودییه.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت .ع. ابنا : خالید ئه‌بوبه‌كر فه‌رمانده‌یی گشتی پۆلیسی مالیزیا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕاگه‌یاندوه حه‌وت كه‌سه‌كه پێش چه‌ند ڕۆژێك له‌سه‌ردانه‌كه‌ی پادشای سعودییه ده‌ستگیركراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، پیلانیان هه‌بووه هێرش بكه‌نه سه‌ر كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی پادشای سعودیه له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ كوالالامبور.
حه‌وت كه‌سه‌كه له ڕۆژانی 21 تا 26 مانگی ڕابردوو به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیان به‌داعشه‌وه ده‌ستگیركراون، به‌ڵام دواتر دانیان به‌وه‌دا ناوه كه پلانی كوشتنی پادشای سعودییه‌یان هه‌بووه.
هه‌روه‌ها سه‌رپه‌شتیاری پۆلیسی مالیزیا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد له‌ئێستادا به‌دوای حه‌وت كه‌سدا ده‌گه‌ڕێن كه تۆمه‌تبارن به‌كوشتنی زڕ براكه‌ی سه‌رۆكی كۆریای باكور، كه چواریان پێده‌چێت مالیزیایان به‌جێهێشتبێت.
سیانه‌كه‌ی تریشیان له‌ناو باڵیۆزخانه‌ی كۆریا خۆیان حه‌شار دابێت.