سه‌رۆك كۆماری ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت خۆی بۆ خولێكی تری سه‌رۆكایه‌تی كاندید ده‌كاته‌وه ده‌شڵێت ئێرانییه‌كان له‌رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه چاره‌نووسی خۆیان دیاری ده‌كه‌ن.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلوبەیت ع.ابنا: حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران له وتارێكدا كه له كۆڕبه‌ندی گشتی ده‌زگای هه‌ڵبژاردن پێشكه‌شی كرد رایگه‌یاند خۆی بۆ خولێكی تری سه‌رۆكایه‌تی كاندید ده‌كاته‌وه.
رۆحانی وتیشی به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن گه‌ره‌نتی پاراستنی سیستمی ئیسلامی ده‌كات و جارێكی تر هیوا به‌ئێرانییه‌كان ده‌داته‌وه.
سه‌رۆك كۆماری ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد هاولاَتییانی ولاَته‌كه‌ی له‌رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه بریار له‌سه‌ر چاره‌نوسی خۆیان ده‌ده‌ن.
بریاره مانگی ئایاری ئاینده هه‌ڵبژاردنی خولی 12 هه‌مینی سه‌رۆكایه‌تی ئێران به‌رێوه‌بچێت به‌پێی ده‌ستوری ئێرانیش هیچ سه‌رۆكێك بۆی نیه له دوو خولی دوابه‌دوای یه‌ك زیاتر سه‌رۆكایه‌تی ئێران بكات.
٢٧ شوبات ٢٠١٧ - ١٠:٠٣
News ID: 814432
ئێرانییه‌كان له‌رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه چاره‌نووسی خۆیان دیاری ده‌كه‌ن.