٢١ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:١٩
له‌ ئەستۆ گرتني كوشتي باڵیۆزه‌كه‌ی‌ روسیا

بەرەی فەتحولشامی سوری (بەرەی نوسرەی پێشو)، کوشتنی باڵیۆزەکەی روسیای لە ئەنقەرە لە ئەستۆ گرت، کە شەوی دوشەممە لەلایەن ئەفسەرێکی پۆلیسی تورکیاوە کوژرا.

ئه‌و لایه‌نه‌ی‌ كه‌ باڵیۆزه‌كه‌ی‌ روسیای‌ كوشت خۆی‌ ئاشكرا كرد
بەرەی فەتحولشامی سوری (بەرەی نوسرەی پێشو)، کوشتنی باڵیۆزەکەی روسیای لە ئەنقەرە لە ئەستۆ گرت، کە شەوی دوشەممە لەلایەن ئەفسەرێکی پۆلیسی تورکیاوە کوژرا.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیکی روسی بڵاویکردەوە، بەرەی فەتحولشام لە بەیاننامەیەکدا کوشتنی ئەندریە کارلۆڤ، باڵیۆزی روسیای لە تورکیا لە ئەستۆگرتەوە، کە شەوی دوشەممە و لەکاتی کردنەوەی پێشانگایەکی هونەری لە مۆزەخانەی هونەریی شاری ئەنقەرە، لەلایەن ئەفسەرێکی سوپای تورکیاوە کوژرا.

فەتحولشام، کە پێشتر لەژێر ناوی بەرەی نوسرەدا لە سوریا شەڕی رژێمی سوریا و بەشێک لەلایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی دەکرد، رایگەیاندوە: بە فەرمانی ئەوان مەولود ئەڵتەنتاش، ئەفسەری پۆلیسی تورکیا باڵیۆزەکەی روسیای کوشتوە.

پێشتر نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی روسیا، رایگەیاندبو؛ کە لیژنەی لێکۆڵینەوە لە کوشتنی باڵیۆزی روسیا دەستی بەکار کردوە لەسەر ئەو کارە و بەپێی ماددەی (361) لە یاسای تاوانی نێودەوڵەتی، کوشتنی ئەندریە کارلۆڤ، کارێکی تیرۆریستییە.