٢٠ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:٤٥
 تا ئێستا ٣٧٥٠٠ کەس حەلەبیان چۆڵکردووە

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، کە دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو پرۆسەی چۆڵکردنی شاری حەلەب دەستیپێکرد تا ئێستا ٣٧ هەزار و ٥٠٠ کەس شارەکەیان چۆڵکردووە.


وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، کە دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو پرۆسەی چۆڵکردنی شاری حەلەب دەستیپێکرد تا ئێستا ٣٧ هەزار و ٥٠٠ کەس شارەکەیان چۆڵکردووە.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا وتووشیەتی، بڕیارە تا سبەینێ پرۆسەی چۆڵکردنی شارەکە تەواو ببێت، کە لیژنەی خاچی سوری نێودەوڵەتی سەرپەرشتی پرۆسەکە دەکات.

لیژنەی خاچی سوری نێودەوڵەتی لەبارەی چۆڵكردنی شاری حەلەبەوە وتوویەتی، ڕۆژی ١٩ی کانوونی یەکەم ١٥ هەزار کەس شارەکەیان چۆڵکردووە، ئاماژەی بەوەش کردووە کە هێشتا بە هەزاران کەس لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب لە چاوەڕوانی جێهێشتنی شارەکەدان کە لەلایەن هێزەکانی بەشار ئەسەدەوە گەمارۆدراون.

ئەوەش لە کاتێکدایە چەند ڕۆژێکە بە سەرپەرشتی ڕووسیا، لە ڕۆژھەڵاتی شاری حەلەب ئاگربەست لە نێوان ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن و ڕژێمی سوریا ڕاگەیەندراوە بۆ چۆڵکردنی ناوچەکە لە هاوڵاتییانی مەدەنی، ئەوەش دوای ئەوە دێت کە سوپای سوریا بە هاوکاری هاوپەیمانانی توانی پێشڕەویی بکات لە شاری حەلەب و زۆربەی ناوچەکانی کۆنترۆڵبکاتەوە.