ئەمریکا ئیدانەی رووداوەکەی شاری بەرلین دەکات کە بەھۆیەوە ١٢ کەس کوژراون و زیاتر لە ٥٠ی تریش بریندار بوون.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: رۆژی دوو شەممە، ئۆتۆمبیلێکی بارھەڵگر ژمارەیەک ھاوڵاتی لە بازاڕێکی تایبەت بە کریسمس لە شاری بەرلین کردووە بەژێرەوەو بەھۆیەوە بەپێی دوایین ئامار ١٢ کەس کوژراون و زیاتر لە ٥٠ تریش بریندار بوون.
بەوتەی سەرچاوەیەک لە پۆلیسی ئەڵمانیا، رووداوەکەی بازاڕی بەرلین بەئەنقەست بووە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.
لەلایەن خۆششەوە، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا وێڕای ئیدانەکردنی رووداوەکەی شاری بەرلین، پشتگیری ئیدارەی وڵاتەکەی بۆ لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری رووداوەکە، بۆ حکومەتی ئەڵمانیا دووپاتکردۆتەوە.
ھاوکات پۆلیسی ئەڵمانیا رایگەیاندووە: کەسێک دەستگیر کراوە کە پێدەچێت شۆفێری ئۆتۆمبیلە بارھەڵگرەکە بێت.
پۆلیسی ئهڵمانیا ڕایگهیاند: بههۆی هێرشهكهوه، 12 هاوڵاتی مهدهنی گیانیان لهدهست داوهو 48ی تر بریندار بوون، كه برینی ههندێكیان سهخته، ئهوهش ئاشكرا كراوه، پۆلیس توانیویهتی شۆفێره هێرشبهرهكه، دهستگیر بكات كه پاكستانیهو هاوكارهكهشی كوژراوه..
پۆلیسی ئهڵمانیا ڕایگهیاندوه: ئهڵمانیا له بارێكی نائاساییدایه..
دوای ڕووداوهكه، هێزهكانی پۆلیس له زۆربهی شارو ناوچه گشتییهكانو شوێنه ستراتیژییهكان، بڵاوكراونهتهوهو ڕێوشوێنی ئهمنیی توندیان گرتۆته بهر...
ناسنامەی ئەو کەسەی بە کامیۆنێک لە ئەڵمانیا ١٢ کەسی کوشت
وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا ڕایگەیاند گومانلێکراوی هێرشی بارهەڵگرەکەی شاری بەرلین پەناخوازێکی پاکستانی تەمەن ٢٣ساڵبووە بەناوی ناڤید.
تۆماس دی مەیزیێر وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ ٢٠ی کانوونی یەکەم ڕایگەیاند" شەوی ڕابردوو ناڤید لە فڕۆکەخانەی (فلوغفێن تێمپێلهۆف) دەستگیرکراوە کە بەشێکی فڕۆکەخانەکە کراوە بە کەمپی پەنابەران".
وتیشی" گومانلێکراوەکە لە ٣١ ی مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا هاتووەتە ئەڵمانیا و لە مانگی شوباتی ڕابردووەوە دانیشتووی شاری بەرلینە".
ئاماژەی بەوەشکرد " گرنگی بە ڕاگەیاندنی بەرپرسیارێتیەکەی داعش نادەن و هێزە ئەمنیەکانی ئەڵمانیا لە لێکۆڵینەوەکانیان بەردەوامن ،هەروەها دەستگیرکراوەکە تۆمەتەکانی ڕەتکردووەتەوە ".
وەزیری ناوخۆ داوایکرد بازاڕەکانی کریسمس لە ئەڵمانیا بە کراوەیی بمێننەوە و داوای لە هاوڵاتیانیشکرد هۆشیاربن.
هاوکات ئەنگێلا مێرکل ڕاوێژکاری ئەڵمانیا پاش ئەوەی سەردانی شوێنی ڕووداوەکەی کرد بە میدیاکانی ڕاگەیاند " قورسدەبێت ئەگەر دوپاتبکرێتەوە ئەنجامدەری هێرشەکە پەناخوازبووە".
مێرکل هێرشەکەی بە " هێرشی تیرۆرستی"ناوبردو داوای لە هاوڵاتی ئەڵمانیاکرد بگەڕێنەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆیان و دەستبەرداری ترس نەبن.
شەوی ڕابردوو ٢٠ی ١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠١٦، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر خۆی کرد بەناو بازاڕێکى شاری بەرلینداو بەهۆیەوە ١٢ کەس کوژران و ٤٨ کەسی تریش برینداربوون.














