كۆچی دوایی فیدڵ كاسترۆ له‌سه‌ر ئاستی جیهان كاردانه‌وه‌ی جیاوازی به‌دوای خۆیدا هێنا
سه‌رۆك و به‌رپرسانی وڵاتان له‌سه‌ر ئاستی جیهان، كاردانه‌وه‌ی جیاوازیان بۆ كۆچی دوایی فیدڵ كاسترۆی سه‌رۆكی پێشووی كوبا هه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه كاسترۆ له‌لایه‌ن ڕه‌خنه‌گرانیه‌وه به دیكتاتۆر ناوده‌برا، به‌ڵام سه‌رۆكی وڵاتان ئاماژه به ڕۆڵی ناوبراو ده‌كه‌ن وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی مێژوویی..
كۆچی دوایی فیدڵ كاسترۆ سه‌رۆكی پێشووی كوبا له ته‌مه‌نی 90 ساڵیدا، له‌سه‌ر ئاستی جیهان كاردانه‌وه‌ی جیاوازی له‌لایه‌ن سه‌رۆك و به‌رپرسانی سیاسی زۆربه‌ی وڵاتان به‌دوای خۆیدا هێنا.
ڤلادیمێر پۆتن، سه‌رۆكی روسیا، له‌رێی به‌یاننامه‌یه‌كه‌وه كه سایتی كرملن بڵاوی كردوه‌ته‌وه، هاوخه‌میی خۆی بۆ كۆچی دوایی خه‌ڵكی كوبا ده‌ربڕیوه سه‌باره‌ت به كۆچی دوایی كاسترۆ و هاوكات كاسترۆی به هاوڕێیه‌كی راستگۆ و باوه‌ڕپێكراوی روسیا ناوبردوه.
هاوكات، میخایل گۆرباچۆڤ، دواهه‌مین سه‌رۆكی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت كه بۆ ماوه‌یه‌كی دورودرێژ پاڵپشتی كوبا بو له ڕووی ئابوری و سیاسییه‌وه، رایگه‌یاندوه كه جێپه‌نجه‌ی كاسترۆ بۆ هه‌میشه دیاره به مێژوی وڵاته‌كه‌ی و جیهانه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه، نیكۆلاس مادۆرۆ سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا كه ماوه‌یه‌كی درێژ هاوپه‌یمانی كوبا بوو، پێی وایه: كاسترۆ ئیلهام به‌خش بوه بۆ وڵاته‌كه‌ی و ئاماژه‌یه‌كیشه بۆ خه‌بات و تێكۆشان له‌پێناو گه‌لانی جیهاندا.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، پاپا فرانسیس له په‌یامێكی هاوخه‌میدا كه ئاراسته‌ی رائول كاسترۆی سه‌رۆكی كوبای كردوه، پێی وایه كۆچی دوایی كاسترۆ هه‌واڵێكی خه‌مئامێزه و له‌خوا ده‌پاڕێته‌وه كه به ئارامی سه‌ربنێته‌وه.
هه‌رچه‌نده كاسترۆ بڕوای به‌هیچ ئاینێك نه‌بو، به‌ڵام خوێندنی منداڵیی ناوبراو له‌و قوتابخانانه‌دا بوه كه سه‌ر به په‌یڕه‌وكه‌رانی ئاینی مه‌سیحی كاسۆلیكی بون و پاپای فاتیكان به‌لایه‌وه گرنگ بوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه، فیدریكا مۆگرینی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئاماژه به گرنگیی رۆڵی فیدل كاسترۆ ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت: په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ كوبا، به‌رده‌وام ده‌بن له به‌ره‌وپێشچون، وتیشی: كاسترۆ پیاوێكی مێژویی و یه‌كلاكه‌ره‌وه بو، كۆچی دواییشی له‌كاتێكدایه كه كوبا به‌چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌دا تێپه‌ڕده‌بێت له كاتێكدا كه ناڕونی و نادڵنیاییه‌ك هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
به‌ڵام دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا، له پێگه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی نوسیوه: "فیدڵ كاسترۆ مرد" به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ورده‌كارییه‌ك بخاته‌ڕو.
جاكوب زومای سه‌رۆكی ئه‌فریقای باشوریش، ئاماژه‌ی به‌رۆڵی كاسترۆ كردوه و وسوپاسی كردوه بۆ پاڵپشتی و پشتیوانییه‌كانی له كۆتاییهێنان به ناكۆكییه ره‌گه‌زپه‌رستییه‌كانی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی.
فرانسوا هۆلاندی سه‌رۆكی فه‌ره‌نساش له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه: كاسترۆ، كه‌سایه‌تییه‌كی تایبه‌ت بوو له سه‌ده‌ی رابردودا و شۆڕشی كوبای به‌رجه‌سته كردوه.
ئیڤۆ مۆرالیسی سه‌رۆكی بۆلیڤیاش له به‌یاننامه‌یه‌كدا نوسیویه‌تی: كاسترۆ میراتییه‌كی له تێكۆشان به‌جێهێشتوه له‌پێناو تێكهه‌ڵكێشكردنی گه‌لانی جیهان، شی جین بینگی سه‌رۆكی چینیش ده‌ڵێت: چین هاوڕێیه‌كی نزیك و دڵسۆزیان له‌ده‌ستدا.
٢٦ تشرینی دووەم ٢٠١٦ - ٢٠:١٤
News ID: 794519
كۆچی دوایی فیدڵ كاسترۆ له‌سه‌ر ئاستی جیهان كاردانه‌وه‌ی جیاوازی به‌دوای خۆیدا هێنا