رۆژی شەممە کوبا ماڵئاوایی لە سەرۆکی شۆڕشەکەی کرد
رۆژی شەممە کوبا ماڵئاوایی لە سەرۆکی شۆڕشەکەی کرد کەدوای سەرکەوتنی دەوڵەتێکی شیوعی لەو وڵاتە دامەزراند و بۆماوەی ٥٠ ساڵ رووبەرووی ھەوڵەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆوە بۆ کۆتایی پێھێنانی، فیدڵ کاسترۆ سەرۆکی پێشووی کوبا، لەرەوشێکی تەندروستی خراپدا دەژیا ئەویش بەھۆی دووچار بوونی بەنەخۆشییەکی کوشندەوە کە لەساڵی ٢٠٠٦ەوە پێوەی دەناڵاند دەسەڵاتەکانی رادەستی راوڵ کاسترۆی برای بچوکی کردوو دووساڵ لەمەوبەریش بەرەسمی رادەستکردنی دەسەڵاتەکانی راگەیاند، کۆچی دوایی کاسترۆ کاردانەوەی بەدوای خۆیدا ھێناوەو لەساتەوەختی راگەیاندنی ھەواڵی کۆچی دواییەکەی سەرانسەری ھاڤانای پایتەخت ماتەم دایگرت و سەرۆکی مەکسیکیش وێرای راگەیاندنی سەرەخۆشی بۆ گەلی کوبا رایگەیاند، کاسترۆ سیمبۆلێک بووە بۆ سەدەی بیستەم، لەلایەکی ترەوە ڤیلادمر پوتن سەرۆکی روسیا لە بروسکەیەکدا کاسترۆی وەک درووشمێکی سەردەمەکەی لەمێژووی نوێی ھاوچەرخدا وەسف کردووە کە توانی کوبا بەسەربەخۆیی بگەیەنێت، لەلایەکی ترەوە میخائیل کۆباتشۆف سەرۆکی پێشووتری روسیا رایگەیاندووە، کاسترۆ توانیوێتی دەوڵەتێکی نوێ بۆ کوبا بونیات بنێت کە لەبەردەم فشارەکانی ئەمریکادا خۆی رابگرێت، دوابەدوای ھەواڵی کۆچی دوایی کاسترۆ فەڕەنسا داوای لە ئەمریکا کرد کە ئابڵوقەکانی سەر کوبا ھەڵبگرێت، سەرۆکی چینیش وێڕای دەربڕینی نیگەرانی بەکۆچی دوایی کاسترۆ، دووپاتی کردووەتەوە کە کاسترۆ بۆ ھەمیشە لەدڵی چینییەکاندا بەزیندوویی دەمێنێتەوە، سەرۆکی ھندستانیش سەرەخۆشی ئاراستەی کوبا کرد کەلەسەر دەستی کاسترۆ پەیوەندییەکی دۆستانەیان ھەیە، لەبارەی مەراسیمەکانی بەڕێکردنی تەرمی کاسترۆ راوڵ کاسترۆی برای رایگەیاندووە کە لەسەر وەسیەتی خۆی تەرمەکەی دەسوتێنرێت و دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەش پرسەیان بۆماوەی ٩ رۆژ راگەیاند، کاسترۆ لە ١٣ی ئابی ١٩٢٦دا لەدایک بووەو بۆماوەی ٤٩ ساڵ سەرۆکی کوبا بووەو بەپاڵەوانی شۆڕشی کوبا ناوزەد کراوە، خاوەنی خەڵاتی لینین بووە بۆ ئاشتی ودواجار لە تەمەنی ٩٠ ساڵییدا ماڵئاوایی کرد
٢٦ تشرینی دووەم ٢٠١٦ - ٢٠:٠٥
News ID: 794517
ۆژی شەممە کوبا ماڵئاوایی لە سەرۆکی شۆڕشەکەی کرد کەدوای سەرکەوتنی دەوڵەتێکی شیوعی لەو وڵاتە دامەزراند و بۆماوەی ٥٠ ساڵ رووبەرووی ھەوڵەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆوە