جه‌له‌ولا.. ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك دوو منداڵ شه‌هید ده‌كات
ئه‌مڕۆ 25-11-2016 له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له جه‌له‌ولا، دوو منداڵ شه‌هید بوون.
له‌وباره‌یه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاسایشی جه‌له‌ولا به ابنای راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دوو منداڵ له‌كاتی یاری كردن‌دا ده‌ستكاری بۆمبێكی چێنراویان كردووه‌و پێیاندا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و له‌ئه‌نجامدا هه‌ردووكیان شه‌هید بوون.
وتیشی: ئه‌و بۆمبه چێنراوه هی تیرۆرستانی داعشه كه له‌و ناوچانه به‌جێیان هێشتووه. پێده‌چێت ژماره‌یه‌كی تری بۆمبیش له‌و ناوچه‌یه مابن و تائێستا پوچه‌ڵ نهكرابنهوه.