بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلحەدەس، ڕۆژنامەی واشنگتۆن پۆست لەقاوی دا، باراک ئۆبامای سەرۆک کۆماری ئەمریکا خەریکی تاووتوێی پرسی لەناوبردنی باندەکانی فڕۆکەخانەییە کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای سووریا کەڵکیان لێ وەردەگرن.
ئەو ڕۆژنامەیە هەروەها دەنووسێ؛ حکومەتی ئۆباما ئەمڕۆ چوارشەممە چەند بژارە تاووتوێ دەکات کە دەزگەکانی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا لەماوەی چەند حەوتەی ڕابردوودا ئامادەیان کردووە.
یەکێک لەو بژارانە، پەلاماری ئاسمانی تایبەت بۆسەر حکومەتی سووریا بۆ وێنە لەناوبردنی باندی فڕینی ئەو فڕۆکانەیە کە بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لەوان بۆ بۆردومانی ناوچەکانی بن کۆنترۆڵی نەیارانی سووری کەڵکیان لێ وەردەگرێ.
واشنگتۆن پۆست نووسی؛ یەکێکی دیکە لەوبژارانە، درانی چەکی پێشکەوتەی نوێ بەنەیارانی سووریە هەتا بتوانن هێرشە ئاسمانییەکان بەرپەرچ بدەنەوە....
کۆتایی کورتە نامە/310
٥ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٧:٠٢
News ID: 783639
ڕۆژنامەی ئەمریکی واشنگتۆن پۆست ، ڕایگەیاند، ئەگەری هێرشی ئاسمانی ئەو وڵاتە بۆسەر فڕۆکەخانەکانی سووریا هەیە.