وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، هه‌شت باڵیۆزی له وڵاتانی جیهان ده‌گۆڕێت، له‌دیارترین ئه‌و وڵاتانه‌ش که باڵیۆزی نوێی بۆ ده‌ستنیشان کردوون، ئه‌مەریکا و روسیا و فه‌ره‌نسا و ئەڵمانیان.
به‌پێی نوسراوێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه که رۆژی چواری ئه‌م مانگه ده‌رچووه، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دانانی هه‌شت باڵیۆز، وه‌ک باڵیۆزی نوێی عێراق له هه‌شت وڵاتی جیاواز ده‌ربڕیوه و داوای لێکردون، له‌دوای ده‌ستله‌کار ترازانی باڵیۆزانی پێشوو، باڵیۆزه نوێیه‌کان له‌و شار‌و وڵاتانه‌ی بۆیان ده‌ستنیشان کراوه ده‌ستبه‌کاربن، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌هۆکاری گۆڕانکارییه‌کان بدات.
وه‌ک ئه‌وه‌ی که له نوسراوه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا هاتوه، دیارترین ئه‌و شوێنانه‌ی که باڵیۆزی نوێیان بۆ ده‌ستنیشان کراوه، واشنتۆن و مۆسکۆ و پاریس و به‌رلین و په‌کین و قاهیره و ئۆسلۆ و نایرۆبی-ن.....
کۆتایی کورتە نامە/310
٥ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:٢٣
News ID: 783622
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، هه‌شت باڵیۆزی له وڵاتانی جیهان ده‌گۆڕێت.