بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی عێراقیی سومەریە، عەمار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانیی مەزنی نیشتمانیی ئێراق ڕۆژی هەینی لە پرێس کۆنفرانسێک دا دوای کۆبوونەوەی ئەم هاوپەیمانییە لە بەغدا وتی : نوێنەرانی تاقمی سەدر کە تاماوەیەک بەرلەمە ئامادەبوون لە کۆبوونەوەکانی هاوپەیمانیی نیشتمانیی ئێراقیان بایکۆت کردبوو، ڕەزامەندیان دەربڕی جارێکی تر بەشێوەی هەمیشەیی لەم
کۆبوونەوانە دابەشداری بکەن .
عەمار حەکیم وتیشی : گەڕانەوەی ڕەوتی سەدر بۆ کۆبوونەوەکانی هاوپەیمانی نیشتمانیی ئێراق هەواڵێکی باشە بۆ خەڵکی ئەم وڵاتە چونکە هەرچی هاوپەیمانیی نیشتمانی ئێراق هەماهەنگ تر بێت دەنگێکی بەرزتر و تواناییەکی زۆرتری بۆ بەرەوپێش چوون لەم ڕێگەیە بۆ خزمەت کردن بە خەڵک دەبێت .
جەعفەر مووسەوی نوێنەری تاقمی سەدر لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانی نیشتمانی ئێراقیش ڕایگەیاند: لەم کۆبوونەوەیە هەموو تاقمەکانی ئامادە لە هاوپەیمانی لەسەر ڕەشنووسی بەڵگەی چاکسازییەکانی جێی سەرنجی ئەم ڕەوتە ، ڕێککەوتوون....
کۆتایی کورتە نامە/310
١ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ٠٩:٣٦
News ID: 782511
سەرۆکی هاوپەیمانیی مەزنی نیشتمانیی ئێراق باسی گەڕانەوەی نوێنەرانی تاقمی سەدر بۆ کۆبوونەوەی هاوپەیمانی نیشتمانی ئەم وڵاتە کرد .