ابنا :تورکیا یه‌کێک له زلهێزه سه‌ره‌کییه‌کان له ناوچه‌کانی ده‌ریای ڕه‌ش، قه‌فقاز، ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین، ڕۆژهه‌ڵاتی مه‌دیته‌رانه و بالکانه. قه‌یرانی په‌نابه‌ران ده‌ریخست که ئه‌ورووپا تا چ ڕاده‌یێک ده‌ره‌وه‌ستی به تورکیاوه هه‌یه. له‌لایه‌که‌وه ئه‌مریکا بۆ تورکیا وه‌کوو هۆکارێکی هاوسه‌نگی له به‌رانبه‌ر دراوسێ ڕۆژهه‌ڵات واتا ڕووسیا گرینگایه‌تی هه‌یه و له‌لایه‌کی دیکه‌وه تورکیاش به مه‌به‌ستی دروست کردنی هاوسه‌نگی له به‌رانبه‌ر ڕووسیا له ده‌ریای ڕه‌ش، ڕۆژهه‌ڵاتی مه‌دیته‌رانه و قه‌فقاز هاوپه‌یمانێکی گرینگ بۆ ئه‌مریکا به ئه‌ژمار دێت. تورکیا له‌باره‌ی شه‌ڕ دژی داعش له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین گرینگایه‌تییه‌کی زۆری بۆ ئه‌مریکا هه‌یه.
پرسی کورده‌کان یه‌کێک له پرسه گه‌وره‌کانی تورکیایه به‌ڵام کورده‌کان له سووریا و عێراق باشترین هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا له شه‌ڕ دژی داعشن.
چه‌ند ساڵ پێش ئێستا ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری ئێستای تورکیا که له‌و کاته‌دا سه‌رۆک وه‌زیران بوو، له هه‌وڵ بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه‌کان تێکۆشی که له‌گه‌ڵ کورده‌کان وه‌کوو گرینگ‌ترین ئیتنیکی تورکیا ڕێککه‌وتن ئه‌نجام بدات. ئه‌مڕۆ هه‌ندێ له سه‌رچاوه‌کان ئاشکرایان کرد که په‌یڕه‌وانی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن یان هه‌مان ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی ناسراو به "بزووتنه‌وه‌ی گوله‌ن" شک و گومانی جیدییان له‌باره‌ی هه‌وڵی جه‌نابی ئه‌ردۆغان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌کی ئاشتیانه بوو.
له ڕابردوودا فه‌رمانده‌یی سوپای تورکیاش مه‌یلێکی به قبووڵ کردنی هیچ جۆره خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری بۆ کورده‌کان نه‌بوو. له ده‌ره‌نجامی کووده‌تا ئێمه ده‌زانین که بزووتنه‌وه‌ی گوله‌ن له سوپا ئاماده‌بوونێکی به‌هێزی بوو.
پاش کووده‌تا بۆ هه‌ندێ که‌س زانیاری له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که که‌سانی سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی گوله‌ن له سیسته‌می په‌روه‌رده و هه‌ندێ له ڕێکخراوه‌کانی دیکه وه‌کوو سوپا- که له مێژه‌وه بنکه‌ی سکۆلاریزمی تورکیا به ئه‌ژمار ده‌هات- تا چ ڕاده‌یه‌ک زۆر بوو، سه‌رسووڕمانی به‌دواوه بوو. به بۆنه‌ی ئه‌م بابه‌ته وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی تورکیا 27 هه‌زار که‌سی ده‌رکرد. زیاتر له 4 هه‌زار خوێندکاریش هه‌ڵپه‌سێردران. گۆڕانکارییه‌کی به‌رچاو له سوپا دروست بوو.
له ئێستادا جه‌نابی گوله‌ن له پنسیلوانیا له تاراوگهدایه و هێشتاکه ڕۆڵی ناوبراو له کووده‌تاکه‌ی تورکیا ڕوون و ئاشکرا نییه به‌ڵام دوورنواڕێکی سه‌ره‌نجڕاکێشه که بزووتنه‌وه‌ی ئایینی گوله‌ن به به‌کارهێنانی هه‌مان ڕێکخراوێک که به پاسه‌وانی سیکۆلاریزم ده‌زانرا، توانیویه‌تی له دژی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان کووده‌تا ئه‌نجام بدات. ئه‌و ئه‌گه‌ره هه‌ندێ پرسیار له‌باره‌ی سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی تورکیا دروست ده‌کات.
کووده‌تا بێ ئاکام بوو و ده‌وڵه‌تێک که به شێوه‌ی دیموکراتیک هه‌ڵبژێردرابوو، سه‌رکه‌وت. ئه‌و ڕووداوه بۆ ناوچه‌که چ مانایه‌کی هه‌یه؟ بێگومان تورکیا بۆ ئه‌کته‌رێکی به‌هێز گۆڕاوه و ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربه‌خۆی ئه‌و وڵاته له سووریا ئه‌وه نیشان ده‌دات. ئامانجی ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانه شه‌ڕ دژی داعش و ڕێگری له پێشڕه‌وی کورده‌کانی سووریایه که وێده‌چێت په‌یوه‌ندییه‌کی نزیکیان له‌گه‌ڵ گرووپه توندڕه‌وه‌کان له تورکیا هه‌یه. ده‌بێ ئه‌نقه‌ره له به‌رانبه‌ر داعش کارێک ئه‌نجام بدات چونکه داعش تێده‌کۆشێت که تورکیا ناسه‌قامگیر بکاته‌وه (تورکیا بۆته یه‌کێک له ئامانجه سه‌ره‌کییه‌کانی هێرشی تیرۆریستی داعش).
له‌م نێوانه‌دا کورده‌کان له کوێ وه‌ستاون؟ له ئێستادا کورده‌کان له پشتیوانی ئه‌مریکا به‌هره‌مه‌ندن به‌ڵام ئه‌و نیگه‌رانییه هه‌یه که پاش شکستدانی داعش (لانیکه‌م تا ئه‌و ئاسته‌ی که ئه‌و گرووپه چیتر "ده‌وڵه‌تێک"ی خاوه‌ن ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵات نه‌بێت) سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان واز له پشتیوانی کورده‌کان بهێنن.
له ئێستادا که ئه‌نقه‌ره نفووزی بزووتنه‌وه‌ی گوله‌نی له‌ناو بردووه و ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه‌یه و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته، گرینگه که له‌گه‌ڵ کورده‌کان هه‌م له ناو تورکیا و هه‌م له ناوچه کوردنشینه‌کانی دراوسێ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێککه‌وتنێک کار بکات که له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا بێت. گه‌یشتن به ڕێککه‌وتنێکی لۆژیک له‌گه‌ڵ تورکیا به شێوه‌یه‌کی گرینگ له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رجه‌م کورده‌کانیشه.....
کۆتایی کورتە نامە/310
٢٥ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٢٠:٤٠
News ID: 781448
له تورکیا له کووده‌تای بێ ئاکامی 15ی جووڵای به‌ره‌و ئه‌م لاوه چه‌ندین بابه‌ت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که پێشتر هه‌بوون، خۆیانیان نیشان دا. له ئێستادا که ئه‌نقه‌ره ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه‌یه و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته، زۆر گرینگه که له‌گه‌ڵ کورده‌کان کار بکات.