به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :جان برنان، سه‌رۆکی ڕێکخراوی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریکا (سیا) له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی سی تی سی له‌باره‌ی داهاتووی دوو وڵاتی عێراق و سووریا پاش شکستدانی داعش ڕایگه‌یاند: من نازانم که ئایا ده‌کرێ ئه‌و دوو وڵات دووباره بگه‌ڕێندرێنه‌وه سه‌ر پێکهاته‌ی پێشووی خۆیان یان نا.
له‌و دوو وڵاته خوێنێکی زۆر ڕژاوه، وێڕانییه‌کی زۆر به بار هاتووه و ناکۆکییه‌کی فیرقه‌یی زۆر دروست بووه.
ناوبراو شک و گومانی خۆی ده‌ربڕی له‌وه‌ی که له دوو وڵاتی عێراق و سووریا وه‌کوو ڕابردوو ده‌وڵه‌تێکی به‌هێزی ناوه‌ندی دروست ببێت و بتوانێت دادپه‌روه‌رانه حکوومه‌ت بکات.
جان برنان له‌باره‌ی گۆڕانکارییه‌کان له دوو وڵات پاش کۆتایی هاتنی شه‌ڕی داعش جه‌ختی کرد: من شتێک وه‌کوو پێکهاته‌ی فیدڕاڵی بۆ ئه‌و دوو وڵاته ده‌بینم واتا ده‌وڵه‌تێکی ناوه‌ندی ببێت و هاوکات چه‌ندین ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر له‌و وڵاتانه دروست بکرێت....
کۆتایی کورتە نامە/310