بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی سپۆتنیک، ناوەندی هاواهەنگیی ڕووسیا لە پێگەی سەربازیی حەمیمیم لە ڕۆژاوای سووریا، ڕایگەیاند، سێ کەسی سیڤیل لەناوچەی "کەرەم قەسر"ی حەڵەب بەدەست تیرۆریستان ئێعدام کران.
ئەو سێ سیڤیلە سووریە بەنیاز بوون، لە ناوچەی کەرەم قەسر بچنەدەر و سەردانی خزم و کەس و کارییان بکەن لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی سوپای سووریا کە بەدەست تیرۆریستان کوژران.
بەپێی ئەو ڕاپۆرە، لە بیست و چوار کاژێری ڕابردوو، هیچ کەسێکی سیڤیل نەیانتوانیوە ناوچە ڕۆژهەڵاتی و باشوورییەکانی شاری حەڵەب جێ بێڵن و لەو شوێنانە بچنەدەر، چونکە تیرۆریستان وێڕای پێش گرتن بە چوونەدەری ئەو کەسانە لە حەڵەب، هەموو ڕێگاکانیان مین ڕێژ کردووەو یان ئەوان وەبەر پەلامار دەدەن.
هێزەکانی سوپای سووریا لە هەڵمەتی ڕزگارکرانی حەڵەب، ناوچەگەلێکی دەورووبەری حەڵەبیان لەچنگ تیرۆریستان ڕزگار کرد.
هەروەها تیرۆریستان، ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای دەرعاو لازقییە لەباشوور وڕۆژاوای سووریایان بەهاوەن پێکا.
لەهەمان کاتدا، سەرچاوە هەواڵییەکان ، ڕایانگەیاند، یەکێک لە سەرکردەکانی گرووپی ڕەشەکوژی ئەحراروشام لە دەورووبەری لازقییە کوژراوەو یەکێکی دیکە لە سەرکردەکانی ئەو گرووپە، بریندار بووە....
کۆتایی کورتە نامە/310
٦ ئاب ٢٠١٦ - ١٠:٢٣
News ID: 770351
تیرۆریستان، سێ کەسی سیڤیلی سووریان لە حەڵەب هەڵکەوتوو لەباکووری سووریا، ئێعدام کرد.