لبه پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بەگێڕانەوە لە بی بی سی، پەرلەمانی یونان لەسەر پێشنیاری دەوڵەت بۆ چێکردنی یەکەمین مزگەوت لە پێتەختی ئەم وڵاتە، ڕەزامەندی دەربڕی .
بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان بۆ سازکردنی ئەم مزگەوتە نیزیکەی یەک ملوێن دولار بودجە ڕەچاو کراوە و دوای چێکران دەبێتە شوێنێک بۆ بەڕێوەچوونی ڕێ وڕەسمەکانی ئایینی موسوڵمانان.
پارتی سەربەخۆیی کە لەنەیارانی دەوڵەتی یونان دێتە ئەژمار نەیارەتی لەگەڵ ئەم پلانە کردووە و ئیدیعا دەکات نابێ لە ڕەوشی نالەباری ئابووری ئێستا دا بۆ ئەم پڕۆژەیە بودجەیەک تەرخان بدرێت .
ئاتنی پێتەختی یونان یەکێک لەو شارە گەورەکانی جیهانە کە مزگەوتی تێدا نییە...
کۆتایی کورتە نامە/310
٥ ئاب ٢٠١٦ - ١٠:٣٤
News ID: 770150
پەرلەمانی یونان ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر سازکردنی مزگەوت لە پێتەختی ئەم وڵاتە دا .