٢١ ئەیلوول ٢٠٢٦ - ٢٣:١٩
Source: Mehrnews
عێراقچی ڕاستییەک بە ئەمریکا دەڵێت

لە وەڵامی گۆڤاری ئیسرائیل هیومدا، وەزیری دەرەوەی ئێران نووسیویەتی: کاتی ئەوە هاتووە واشنتۆن خۆی لە کۆت و بەندەکانی ڕزگار بکات.

 سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە وەڵامی وتارەکەی گۆڤاری ئیسڕائیل هیوم، جەختی کرد: لۆبی ئیسرائیل چیتر درێغی ناکات لە ئاشکراکردنی ڕۆڵ و کاریگەری خۆی لە سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران.

ئاماژەی بەوەشکرد: لە گۆڤاری خاوەندارێتی میریام ئەدێلسۆن کە وتەبێژی ئەم لۆبیەیە، بە ئاشکرا باس لەوە کراوە کە سیاسەتی ئەمریکا دەبێت بە جۆرێک بێت کە ئەمریکا باج بدات بۆ هەر بێڕێزییەک یان دەستدرێژییەک بەرامبەر ئیسرائیل!

عێراقچی جەختی لەوە کردەوە: کاتی ئەوە هاتووە واشنتۆن خۆی لەم کۆت و بەندانە ڕزگار بکات.

Your Comment

You are replying to: .
captcha