٢٣ ئاب ٢٠٢٦ - ١٢:٠٢
Source: Mehrnews
عاسم مونیر سەردانی تاران دەکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەردانی فەرماندەی سوپای پاکستانی بۆ تاران ڕاگەیاند.

 ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند کە سەردانی عاسم مونیر فەرماندەی سوپای پاکستان بۆ تاران ڕاگەیەندراوە.

بە وتەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، فیڵد مارشال عاسیم مونیر سبەی دووشەممە بە سەرۆکایەتی شاندێکی فەرمی سەفەری تاران دەکات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئەم سەردانە هاوپەیوەندە لەگەڵ بەهێزکردنی هاوکاری دوو قۆڵی ئێران و پاکستان و درێژەدان بە هەوڵەکانی پاکستان بۆ یارمەتیدانی بەهێزکردنی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا.

لەم سەردانەدا عاسم مونیر لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتەکەمان کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەکات.

Your Comment

You are replying to: .
captcha